نرخی نەوت بەجێگیری و لە سەروو 74 دۆلارەوە ماوەتەوە

چەند ڕۆژێكە نرخی نەوت بەجێگیری و لە سەروو 74 دۆلارەوە مامەوڵەی پێوەدەكرێت، ڕەوت و ئەنجامی دانوستانەكانی ڤیەننا، كە گەڕێكی دیكەی دەستیپێكردووەتەوە، پێدەچێت بۆ ماوەی داهاتوو كاریگەریی لەسەر نرخەكە هەبێت و.

بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەگەڵ كردنەوەی بازاڕەكانی نەوتدا، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە ڕێژەیەكی كەم بەرزبووەوە و بە 74.71 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا.

هاوكات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساسیش بە ڕێژەی 0.13% بەرزبووەوە و بە 73.60 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا.

گەڕێكی دیكەی دانوستانەكانی ڤیەننا لەبارەی ڕێككەوتنە ئەتۆمییەكەی ئێران دەستپێدەكاتەوە، ئەگەر زۆرە ڕەوتی گفتوگۆكان و دەرەنجامەكانی، كاریگەرییان لەسەر نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان هەبێت.

پێشبینییەكان بەو ئاراستەیەن، ئەگەر سزاكانی سەر ئێران سووك بكرێن، یان لاببرێن، بەتایبەت سزا نەوتییەكان، ئەوكات پێدەچێت نرخی نەوت نزمببێتەوە، بەو پێیەی ئێران توانای هەناردەكردنی نەوتی خاوی بۆ بازاڕەكانی جیهان دەبێت و بەمەش خستنەڕوو زیاددەكات.

لەلایەكی ترەوە پێشتر پێشبینییە ئەرێنییەکانی چاودێرانی بازاڕی نەوت بۆ بەرزبوونەوەی خواست لەسەر وزە و بەردەوامیی جموجوڵەکان، هۆکاری سەرەکیی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بوون، هەروەها ڕێکارەکانی ئۆپیک پڵەسیش بۆ بەردەوامبوون لەسەر پلانی بەرهەمهێنانی سنوورداركراو یەکێکی دیکەی پاڵپشتییەکانی بازاڕی نەوتە.

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی نوێنەران دەربارەی هەڕەشەی "شكاندنی قاچ" لێپرسینەوە لە وەزیرێك دەكات

بابەتی دواتر

داعش هێرشیكردە سەر گوندێكی داقوق

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share