ناوی بە جەنگی عێراقەوە گرێدرابوو.. دۆناڵد ڕامسفێڵد كۆچی دواییكرد

وەزیری پێشوتری ئەمریكا، كە سەرۆكایەتی جەنگی وڵاتەكەی لە عێراق و ئەفغانستان كرد لە ماوەی سەرۆكایەتی جۆرج دەبلیو بۆشدا. ئەمڕۆ لە تەمەنی 88 ساڵیدا لە ویلایەتی نیو مەكسیكۆ كۆچی دواییكرد.

خێزانەكەی ڕامسفێڵد لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكرد، مێژووی لەڕێی ئەو دەستكەوتانەوە یادی دەكاتەوە كە لەماوەی شەش دەیەی خزمەتی گشتییدا پێشكەشیكردووە، بەڵام ئەوانەی باشتر دەیناسن، بە خۆشەویستییە زۆرەكەی بۆ هاوسەر و خێزان و هاوڕێكانی و، دەسپاكییەكەی و تەرخانكردنی ژیان بۆ نیشتمان جیایدەكەنەوە.

ناوی ڕامسفێڵد بووە لكێندراوی جەنگی عێراق لە ساڵی 2003دا، پاش چەندبارەبوونەوەی ناوی لەلایەن میدیای ئەمریكی و جیهانییەوە پەیوەندیدار بەو ڕووداوانەی ئەو ساڵە.

بەڵام بەهۆی ئەو پێشێلكارییانەی سەربازانی ئەمریكا لە بەندینخانەی ئەبوغرێب ئەنجامیاندا، ڕامسفێڵد ڕوبەڕووی ڕەخنەی زۆر بووەوە و بەهۆیەوە لە ساڵی 2006دا دەستی لەكاركێشایەوە.

س: ئەلحوڕە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کاملا هێرس دەنگی پێویستی دیموکراتەکانی بۆ کاندیدبوونی لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بەدەستهێناوە

کاملا هێرس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا دەنگی نوێنەرانی دیموکراتەکانی بۆ کاندیدبوون لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بەدەستهێناوە. بەپێی ئاماری ئاژانسی…
Total
0
Share