(ڤیدیۆ) ئۆکرانیا لە کۆتا ساتدا سویدی تێپەڕاند و سەرکەوت بۆ چارەکی کۆتایی یورۆ

ئەمشەو، سێشەممە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی دیکەی قۆناغی (16)ی یورۆی 2020 ئەنجامدرا، هەڵبژاردەی ئۆکرانیا بردنەوەی بەرامبەر سوید تۆمارکرد.

لە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی بەهێزدا، هەڵبژاردەی ئۆکرانیا لە هامپدن پارک یاری قۆناغی 16ی یورۆی 2020ی بەرامبەر هەڵبژاردەی سوید ئەنجامدا، یارییەکەش بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لەبەرژەوەندی ئۆکرانیا کۆتاییهات.

گۆڵەکانی ئۆکرانیا لە خولەکەکانی 27 ق 121 لەلایەن ئۆلیکساندەر زینچینکۆ و ئارتیم دۆڤبیک، گۆڵەکەی سوید لە خولەکی 43 لەلایەن ئیمێل فۆرسبێرگەوە تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامی تۆمارکراوەکە، ئۆکرانیا بووە هەشتەمین هەڵبژاردە دوای دانیمارک و ئیتاڵیا و چیک و بەلجیکا و ئیسپانیا و سویسرا و ئینگلتەرا سەرکەوتن بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا تۆماردەکات، لە قۆناغی داهاتووشدا ڕوبەڕوی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا دەبنەوە.

بابەتی پێشتر

وڵاتێكی دیكە لە 10ی تشرین هەڵبژاردن ئەنجامدەدات

بابەتی دواتر

ئەمریکا بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان: هێرشەکانمان لە عێراق و سوریا بۆ وەڵامدانەوەی ئێران بوو

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕۆمێرۆ تۆتنهامی هەڵبژارد

بەرگریکاری ئەرجەنتینی یانەی ئاتالانتا بێرگامۆ، کریستیان ڕۆمێرۆ بڕیاریداوە وەرزی داهاتوو لە یانەی تۆتنهام یاریبکات. تۆتنهام یەکێکە لە یانە…
Total
0
Share