میلان لەگەڵ بکوژەکەی بەرشلۆنە ڕێککەوتووە

یانەی ئەی سی میلان نزیک بووەتەوە لە واژووکردنی گرێبەستی دیڤۆک ئۆریجی، هێرشبەری نێودەوڵەتی بەلجیکا و یانەی لیڤەرپوڵ.

ئۆریجی لە هاوینی 2022 گرێبەستەکەی لەگەڵ لیڤەرپوڵ کۆتایی دێت، یانە سوورە زەبالەحەکەی بەریتانیا سەرکەوتوو نەبوو لە قایلکردنی و بڕیاریدا ڕوو لە یانەیەکی دیکە بکات.

بەپێی زانیارییەکانی “فووت بۆڵ ئیتاڵیا”، ئۆریجی گرێبەستێک لەگەڵ میلان تاوەکو هاوینی 2025 واژوودەکات، لەگەڵ بژاردەی درێژکردنەوەی بۆ وەرزی چوارەم بە بڕی 3.5 ملیۆن یۆرۆ بۆ هەر وەرزێک.

هێرشبەرەکەی بەلجیکا بە چەند یانەیەکی دیکەی ئەورووپاوە بەستراوەتەوە، بەڵام میلان جددیترین بووە لە بەدەستهێنانی تواناکانی.

ئۆریجی تەمەن 27 ساڵ، 171 یاری بۆ یانەی لیڤەرپول لە سەرجەم خول و پاڵەوانێتییەکاندا ئەنجام داوە 40 گۆڵی تۆمار کردووە 17 گۆڵیشی ڕەخساندووە.

بابەتی پێشتر

کێ دەڵێت مێسی کۆتاییهاتووە؟

بابەتی دواتر

پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ جێبەجێدەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چێڵسی گەیشتە (7) بە (208)

یانەی چێڵسی ئینگلیزی، حەوتەم گرێبەستی لە مێرکاتۆی زستانی 2023 واژۆکرد. دوای دابینکردنی شەش یاریزان، ئەمڕۆ یەکشەممە یانەی چێڵسی…
Total
0
Share