ڕۆمێرۆ تۆتنهامی هەڵبژارد

بەرگریکاری ئەرجەنتینی یانەی ئاتالانتا بێرگامۆ، کریستیان ڕۆمێرۆ بڕیاریداوە وەرزی داهاتوو لە یانەی تۆتنهام یاریبکات.

تۆتنهام یەکێکە لە یانە داواکارەکانی کریستیان ڕۆمێرۆی بەرگریکاری ئەرجەنتینی، ئامادەییان نیشانداوە تێچووی گواستنەوەی تەرخانبکەن، کە 50 ملیۆن یورۆیە.

ڕۆمێرۆ هاوینی 2020 لە یانەی یوڤانتۆسەوە بە خواستن ڕوویکردە ئاتالانتا، یانەکەی شاری بێرگامۆ مافی ئەوەی هەیە بە 16 ملیۆن یورۆ بەهەمیشەیی بۆندی لەگەڵدا واژووبکات، واتا بابەتی گواستنەوەی یاریزانەکە بۆ تۆتنهام ئاڵۆزە، لەسەر هەڵوێستی ئاتالانتا، پاشان یوڤانتۆس وەستاوە.

لەو بارەیەوە فوتبۆڵ ئیتاڵیا ئاشکرایکردووە، ڕۆمێرۆ سبەینێ، سێشەممە چاوی بە nجیانپیێرۆ گاسپرینی ڕاهێنەری یانەی ئاتالانتا دەکەوێت، بە ئەگەرێکی زۆرەوە پێیڕادەگەیەنێت، خواستی لەسەر یاریکردنە بۆ یانەی تۆتنهام، نەک ئاتالانتا.

ڕۆمێرۆی تەمەن 23 ساڵ لە پێگەی سەنتەری بەرگری یاریدەکات، 2021 بانگهێشتی پێکهاتەی ئەرجەنتین کرا، یەکێکبوو لەو یاریزانانەی ناسناوی کۆپا ئەمریکایان بۆ یەکەمجار لە تەمەنی وەرزشییاندا بەدەستهێنا.

بابەتی پێشتر

یەحیا ڕەسوڵ: پێنج تیرۆرست لە سلێمانی دەستگیركران

بابەتی دواتر

ئینتەر میلان نرخی لاوتارۆی بۆ یانە داواکارەکان دیاریکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share