ڕیاڵ مەدرید تەکتیکی گواستنەوەکانی گۆڕیوە

بەهێزی دۆخی دارایی سەرمایەدارانی کەنداوی عەرەبی، ئیدارەی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ناچار کردووە تەکتیکی نوێ بۆ گواستنەوەی یاریزانان بەکاربهێنێت.

ڕۆژنامەی “موندۆ دیپۆرتیڤۆ”ی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، لە مێرکاتۆی 2022 یانەکانی مانچستەر سیتی و پاریس سان جێرمان بە پارەی پترۆدۆلار دۆخەکەیان لە یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و بەرشلۆنە و بایرن میونشن تێکداوە.

بەڕێوەبەرانی ڕیاڵ مەدرید ئامادە نین بچنە زیادکردنە ئاشکراکانی سیتی و پاریس سان جێرمانەوە، یەکەم هەنگاویشیان پێشکەشکردنی 60 ملیۆن یورۆ بووە بۆ کڕینی ئاوریلین چوامینی، یاریزانەکەشیان سەرپشک کردووە لە هەڵبژاردنی یانەیەکی پاڵەوانی مێژوویی لەگەڵ یانەکانی دیکە کە بە پارەی کەنداوی عەرەبی بونیادنراون.

ڕیاڵ تەکتیکی قایلکردنی یاریزانانی بە چامپیۆنزلیگ بەکارخستووە، یانەکەیان بە شێوەیەک وێنا کردووە کە تاکە یانە بێت بۆ ناسناوە ئەوروپییەکان هەنگاو دەنێت، ئەم تەکتیکەش زۆرینەی یاریزانەکانی خستووەتە گومانەوە و ناچاری کردوون بە زەحمەت بڕیار لەسەر داهاتوویان بدەن.

بابەتی پێشتر

پۆلیسی هەولێر: ڕێگریمان لە گەنجێك كرد كە خۆی بسووتێنێت

بابەتی دواتر

دوو كەس بەتۆمەتی دزەپێكردنی پرسیاری تاقیكردنەوەكان دەستگیركران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share