وڵاتێكی دیكە لە 10ی تشرین هەڵبژاردن ئەنجامدەدات

هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەنجامدەدرێت

حكومەتی سۆماڵ بڕیاریدا لە 10ی تشرینی یەكەمی داهاتوو هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی و پەرلەمانی لە وڵاتەكەدا ئەنجامبدرێت.

ئەو بڕیارەی حكومەتی سۆماڵ ئەمڕۆ درا پاش تیپەڕبوونی چەند مانگێگ بەسەر ئەو قەیرانە سیاسییەی بووە هۆی پەكخستنی جێبەجێكردنی ڕێككەوتنێك دەربارەی هەڵبژاردن كە ساڵی ڕابردوو بڕیاری لەسەر درا.

محەمەد ئیبراهیم معملۆ، وتەبێژ بەناوی حكومەت لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد، ئەنجومەنی ڕاوێژكاریی نیشتیمانی كۆتایی بە كۆبوونەوەكانی لە مەقەدیشۆ هێنا و، خشتەی هەڵبژاردنی لە وڵات دیاریكرد.

بەپێی خشتەكە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی لە 10ی تشرینی یەكەمی داهاتوو ئەنجامدەدرێت، هەڵبژاردنی ژووری باڵای پەرلەمانیش لە 25ی تەمموز و، ژووری خوارووش لەنێوان 10ی ئاب تا 10ی تشرینی یەكەم ئەنجامدەدرێت.

10ی تشرینی یەكەم هەمان وادەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقە، كە لەلایەن كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانەوە ئامادەكاری بۆ دەكرێت.

س: سپۆتنیك

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) ئینگلتەرا ئەڵمانیای لە یورۆ کردە دەرەوە

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) ئۆکرانیا لە کۆتا ساتدا سویدی تێپەڕاند و سەرکەوت بۆ چارەکی کۆتایی یورۆ

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی ڤاگنەر لە ئەفریقا دەرکەوت

لە تۆمارێکی ڤیدیۆیدا، دامەزرێنەری گروپی ڤاگنەر، یێڤگنی پریگۆژین گەڕانەوەی بۆ ئەفریقا راگەیاند و ئاماژەی بەوەکرد کە بۆ بەرەنگاربوونەوەی…
Total
0
Share