ویلایەتە كۆنترۆڵكراوەكان بوونە 21.. تاڵیبان 11 كیلۆمەتر لە كابولەوە دوورە

تاڵیبان هێرشێكی چڕی بەرەو شاری مەزار شەریف بەرپاكردووە

بزوتنەوەی تاڵیبان بەردەوامە لە پێشڕەوییە سەربازییەكانی و لەكۆی 34 ویلایەت 21 ویلایەتی كۆنترۆڵكردووە.

بەگوێرەی سەرچاوەكان، ئەمڕۆ شەممە، تاڵیبان چەند ناوچەیەكی تری ئەفغانستان-ی كۆنترۆڵكردووە و زەبیحوڵڵا موجاهید، وتەبێژی بزوتنەوەكە لە تویتەر ئاشكرایكرد، شاری شرنە-ی ناوەندی ویلایەتی بەكتیكا-یان لە خۆرهەڵاتی ئەفغانستان كۆنترۆڵكردووە.

سەرچاوەكان جەختدەكەنەوە، چەكدارانی تاڵیبان شاری ئەسەد ئابادی ناوەندی ویلایەتی كونەر-یان كۆنترۆڵكردووە و بەوەش ژمارەی ئەو ویلایەتانەی تا ئێستا كەوتوونەتە ژێر دەسەڵاتی تاڵیبانەوە، 21 ویلایەتن، لەكۆی 34 ویلایەت.

تاڵیبان باس لەوە دەكات، هێرشێكی چڕی بەرپاكردووە بەرەو شاری مەزار شەریف و دەیەوێت كۆنترۆڵی بكات و چەكدارەكانی تا كابول ناوەستن.

بەپێی زانیارییە ڕۆژنامەوانییەكان، چەكدارانی تاڵیبان تەواوی ویلایەتی لوكەر-یان كۆنترۆڵكردووە، كە دەكەوێتە ناوەڕاستی ئەفغانستان و تەنها 11 كیلۆمەتر لە كابول-ی پایتەختەوە دوورە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمریکا: ئێران بگەڕێتەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی دەتوانێت نەوت بفرۆشێت ئەگەرنا فشارەکان زیاتر دەکەین

لە بەردەوامیی هەوڵەکان بۆ گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ساڵی 2015، ڤیکتۆریا نۆلاند بریکاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری…
Total
0
Share