(ڤیدیۆ) ئینگلتەرا ئەڵمانیای لە یورۆ کردە دەرەوە

ئەمشەو، سێشەممە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی دیکەی قۆناغی (16)ی یورۆی 2020 ئەنجامدرا، هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بردنەوەی بەرامبەر ئەڵمانیا تۆمارکرد.

لە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی بەهێزدا، هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لە یاریگای ویمبڵی یاری قۆناغی 16ی یورۆی 2020ی بەرامبەر هەڵبژاردەی ئەڵمانیا ئەنجامدا، یارییەکەش بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێوەڵام لەبەرژەوەندی سێ شێرەکەی ئینگلتەرا کۆتاییهات.

گۆڵەکانی ئینگلتەرا لە خولەکەکانی 75 و 86 لەلایەن ڕەحیم ستێرلینگ و هاری کەینەوە تۆمارکران.

https://streamable.com/gqvyfc

بەپێی ئەنجامی تۆمارکراوەکە، ئینگلتەرا بووە حەوتەمین هەڵبژاردە دوای دانیمارک و ئیتاڵیا و چیک و بەلجیکا و ئیسپانیا و سویسرا سەرکەوتن بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا تۆماردەکات، لە قۆناغی داهاتووشدا ڕوبەڕوی براوەی یاری نێوان سوید و ئۆکرانیا دەبنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئارسیناڵ دێربی له‌نده‌نی له‌ تۆتنهام برده‌وه‌

یانه‌ی ئارسیناڵی ئینگلیزی له‌چێوه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌کانی هه‌فته‌ی شه‌شه‌می پریمه‌رلیگ، ڕووبه‌ڕووی تۆتنهام بووه‌وه‌ و بردنه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌ی تۆمارکرد. ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌، له‌…
Total
0
Share