تەنها ئەوانەی پێنج ساڵ پێشتر حەجیان کردووە مافی ناو تۆمارکردنیان هەیە

وەزارەتی حەج و عەمرەی سعودیە دەستپێکردنی قۆناغی دووەمی تۆمارکردنی حاجیانی راگەیاند، بە ئامانجی رەخساندنی دەرفەتێک بۆ ئەو کەسانەی کە پێشتر پێنج ساڵ و زیاتر لەمەوبەر حەجیان ئەنجامداوە.

وەزارەتەکە ئاگاداری ئەو کەسانە دەکاتەوە کە مەرجەکانیان تێدایە لە ماوەیەکی کەمدا داواکاری پێشکەش بکەن، لەڕێگەی ماڵپەڕی وەزارەتی حەج و عومرە یان ئەپڵیکەیشنی “نوسک”، روونیشیکردەوە کە ئەو دەرفەتە تەنها بۆ ئەو کەسانەیە کە پێش پێنج ساڵ لەمەوبەر حەجیان ئەنجامداوە و بڕیارەکە تەنها حاجییانی ناوخۆی سعودیە دەگرێتەوە.

سەبارەت بە پاکێجەکانی حەج، وەزارەت ئاماژەی بەوەکرد کە داواکاران پاکێجدا بژاردەیان پێدەدرێت، هەروەها کورسی بەپێی ئەولەویەت لە ناو تۆمارکردندا بەردەست دەبێت، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە پێشتر بەشێکیان لە قۆناغی یەکەمی پێشکەشکردندا تەرخانکراون بۆ ئەوانەی کە هەرگیز حەجیان نەکردووە.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکرد، پێدانی مۆڵەتەکان لە ڕۆژی 15ی مانگی رەمەزانەوە دەست پێدەکات و دەبێت ناو تۆمارکردن راستەوخۆ لەلایەن داواکارەوە ئەنجام بدرێت.

 

 

بابەتی پێشتر

ئەو منداڵە کوردەی کەوتە بیرێکەوە تەرمەکەی دەرهێندرایەوە

بابەتی دواتر

توێژینەوەیەکی نوێ رێگایەک دیاریدەکان کە دەتوانێت زۆر بە وردی درۆ ئاشکرابکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share