سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ڕایگەیاند، قەرزەکانی سەر حکومەتی هەرێم 31 ملیار دۆلاری تیپەڕاندووە، بەهۆی گۆڕانکاریی لە نرخی دۆلار و پاشەکەوتی موچە و قەرزی بانکی بازرگانی عێراقەوە.
لە كۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستاندا كە تائێستاش بەردەوامی هەیە، ئامانج ڕەحیم، سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ئاماژەی بەوەكرد، “هەرێم هیچ جۆرە قەرزێکی نەکردووە بەپێی ڕێککەوتنی فەرمی لەگەڵ هیچ دامەزراوە و بانکێکی نێودەوڵەتی، بەڵکو ئەوەیکراوە زیاتر دەچێتە چوارچێوەی پابەندی داراییەوە”.
ئاماژەی بەوەشكرد، “هەرێم پەنای بردووە بۆ پارەی کۆمپانیا نەوتییەکان، بەشێکی دیكەشی پارەی پاشەکەوتکراوی موچەی فەرمانبەرانە”.
سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ڕونیشیكردەوە، پێشتر قەرزەكانی هەرێم 28 ملیار و 476 ملیۆن و 675 هه‌زار دۆلار بوو، كه ده‌كاته 33 ترلیۆن و 659 ملیار و 430 ملیۆن دیناری عێراقی، به‌ڵام تا 31ی ئازاری 2021 كۆی قه‌رزه‌كان گه‌یشتونه‌ته 31 ملیار و 637 ملیۆن دۆلار”.
ئاشكراشیكرد، “هۆكاری زیادبوونی ئه‌م قه‌رزه‌ش بۆ نرخی دۆلار بۆ دینار ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌ك دۆلار به‌رامبه‌ر به 1450 دیناربووە، جگه‌له‌وه‌ش پاشه‌كه‌وتی پێنج مانگی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له ساڵی ساڵی 2020 له‌خۆده‌گرێت، له‌گه‌ڵ هه‌ندێك پاره‌ی په‌یوه‌ندیدار به قه‌رزی كۆمپانیاكانی نه‌وتی، هه‌موو ژماره‌كانیش دراوه‌ته دیوانی چاودێری و وردبینیان تێداكراوه”.
بەوتەی ئەو بەرپرسەی ئەنجومەنی وەزیران، بەشی گەورەی قەرزەکان موچەی پاشەکەوتکراوە کە 12 ملیار دۆلارە، بەشێکی دیکەی قەرزەکان تایبەتە بە بانکی بازرگانی عێراق کە نزیکەی چوار ملیار دۆلارە.