لەسەر پرسی شەنگال شاندێکی حکومەتی عێراق لە هەولێرە

بەبەشداری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ عێراق شاندێکی حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێم لەسەر پرسی ڕێککەوتنی شەنگال کۆبوونەوە.

 

لە کۆبوونەوەکەدا جێنین ھێنیس پلاسخارت و هەریەک لە وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان، رێبەر ئەحمەد و راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، قاسم ئەعرەجی چۆنییەتی جێبەجێکردنی رێککەوتننامەی شنگالیان تاوتوێ کردووە.

 

کۆبوونەوەکە لە  دیوانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بووە و تیادا نوێنەرانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ بە بەشداری نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان باسیان لە هەنگاوەکانی چۆنییەتی جێبەجێکردنی رێککەوتننامەی شنگال کردووە..

 

رۆژی ٩ تشرینی یەکەمی ئەمساڵ، هەولێر و بەغدا لەسەر دروستکردنی ئیدارەیەکی نوێ بۆ قەزای شەنگال رێککەوتن.

 

بەپێی رێککەوتننامەکە، ئیدارەیەکی ھاوبەش لەنێوان حکوومەتی فیدراڵ و حکوومەتی ھەرێم لە شەنگال دروست دەکرێت و دۆسیەی ئەمنی شارەکە بە پۆلیسی خۆجێی و پاراستنی دەرەوەی شارەکەش بە سوپای عێراق و پێشمەرگە دەسپێردرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست: حکومەت یاری بە هەستی مامۆستایانی گرێبەست کرد

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست، رایەگەیاند، “حکومەتی کاربەڕێکەر یاری بە هەستی مامۆستایانی گرێبەست کرد”. عەلی رەئوف، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی…
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی: تەواوی پارەی مووچە خرایەسەر هەژماری وەزارەتی دارایی

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی، ڕایگەیاند، تەواوی پارەی مووچە خرایەسەر هەژماری وەزارەتی دارایی. سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوریی…
Total
0
Share