بەنزینەكەی سلێمانی بۆ هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕینە

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان ڕایگەیاند، زیاتر لە ملیۆنێك لیتر بەنزین دەگاتە هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و ئیدارەی ڕاپەڕین.

وەزارەتەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “دوای ئەوەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی ڕاسپارد بۆ چارەسەركردنی گرفتی گرانبوونی بەنزین و کۆنترۆڵکردنی نرخ، ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌، زیاتر لە یەک ملیۆن لیتر بەنزین دەگاتە هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیداره‌ سەربەخۆكانی گەرمیان و ڕاپەڕین”.

ئەوەش لەكاتێكدایە، ماوەیەكە نرخی بەنزین لە هەرێمی كوردستان بەشێوەیەكی بەرچاوبەرزبووەتەوە و دوێنێش بەبڕیاری ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا دوو ملیۆن لیتر بەنزین بۆ هەولێر و دهۆك و ئیدارە سەربەخۆكانی دابینبكرێت، لەگەڵ ئەوەش ملیۆنێك و 200 هەزار لیتر بۆ سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكانی دابینبكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە وەزیری دەرەوەی ئێرانەوە پێگەیشت

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێرانەوە پێگەیشت. لە پەیوەندییەکەدا…
Total
0
Share