فوئاد حسێن: بڕیارەكەی ئەمریكا تووشی دڵەڕاوكێی كردووین

وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ هاوتا ئەمریكییەكەی پرسی كشانەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریكای لە بەغداد تاووتوێكرد، بڕیارەكەی لە دژی بەرژوەندیی عێراق ناوبردووە.

لە ڕاگەیەندراوێكدا كە ئەمڕۆ شەممە 3ی تشرینی یەكەم بڵاویكردووەتەوە، وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاشكرایكردووە، “لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق و مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا كە ڕۆژی هەینی 2ی تشرینی یەكەم بەڕێوەچووە، باسیان لە پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات كردووە، بەتایبەت پرسی كشناوەی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغداد”.

وەزیرەكەی عێراق باسی لەوە كردووە، بڕیارەكەی ئەمریكا تووشی دڵەڕاوكێی كردوون، هەرچەندە بڕیارەكە سیادییە و پەیوەندی بە ئەمریكا خۆیەوە هەیە بەڵام دەرئەنجامەكانی لە بەرژوەندیی عێراقییەكان نابن، وەك لە ڕاگەیەدراوەكەدا هاتووە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، فوئاد حسێن جەختی كردووەتە لەسەر ئەوەی حكومەتی عێراق چەندین ڕێكاری ئەمنی، ڕێكخست، سیاسی و دیپلۆماتی گرتووەتەبەر بۆ ڕاگرتنی ئەو هێرشانەی دەكرێنەسەر ناوچەی سەوز و فڕكەخانەكان.

ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاشكراشیكردووە، لای خۆیەوە مایك پۆمپیۆ ڕایگەیاندووە، پەیوەندییەكانی ئەمریكا و عێراق بۆ هەردوو وڵات گرنگن.

وەزیرە ئەمریكییەكە بەڵێنی ئەوەی داوە، ئەو گفتوگۆ تەلەفۆنییە و ئەوانەی باسكران لە بەرچاو بگرێت.

پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی وەزیرانی دەرەوەی عێراق و ئەمریكا هاوكاتی ئاڵۆزبوونی بارودۆخی ئەمنیی عێراق و هەڕەشەی ئەمریكا بۆ كشانەوەی باڵیۆزخانەكەی لە بەغداد، كە ئەوەش بە مەترسی ناودەبرێت.

بابەتی پێشتر

پەرلەمانی كوردستان لەسەر داوای سەرۆكی حكومەت كۆدەبێتەوە

بابەتی دواتر

نێچیرڤان بارزانی: لە هەموو کات زیاتر پێویستمان بە ڕۆڵی مام جەلال هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوكردەوە بەپێی پێشبینییەكان سبەی پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە.…
Total
0
Share