(ڤیدیۆ) سویسرا هەژەندێکی گەورەی کرد و فەرەنسای لە یورۆ کردە دەرەوە

ئەمشەو، دووشەممە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی دیکەی قۆناغی (16)ی یورۆی 2020 ئەنجامدرا، هەڵبژاردەی سویسرا بردنەوەی بەرامبەر فەرەنسا تۆمارکرد.

لە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی بەهێزدا، هەڵبژاردەی فەرەنسا ئارینا ناسیونالا لە ڕۆمانیا یاری قۆناغی 16ی یورۆی 2020ی بەرامبەر هەڵبژاردەی سویسرا ئەنجامدا، یارییەکەش بە ئەنجامی یەکسانبوون (3-3) کۆتاییهات.

گۆڵەکانی “لێس بلوس” لە خولەکەکانی 57 و 59 و 75 لەلایەن کەریم بنزیمە (دوو گۆڵ)، پۆل پۆگبا، گۆڵەکانی سویسرا لە خولەکی 15 و 80 و 90 لەلایەن هاریس سڤیرۆڤیچ (دوو گۆڵ)، ماریۆ گاڤرانۆڤیچەوە تۆمارکران.

بەهۆی یەکسانبوونەوە پەنا بۆ کاتی زیادکراوبرا، بەڵام لە کاتە زیادکراوەکاندا هیچکام لە دوو جەمسەرەکە سەرکەوتوو نەبوون لە هەژاندنی تۆڕی گۆڵ و ئەنجامەکە وەک خۆی مایەوە.

https://streamable.com/maihqr

لە کۆتا هەنگاوی یارییەکەدا و بە لێدانی یەکلاکەرەوە، سویسرا بە ئەنجامی (5-4) بردنەوەی بەرامبەر پاڵەوانی جیهان تۆمارکرد.

https://streamable.com/47dadq

بەپێی ئەنجامی تۆمارکراوەکە، سویسرا بووە شەشەمین هەڵبژاردە دوای دانیمارک و ئیتاڵیا و چیک و بەلجیکا و ئیسپانیا سەرکەوتن بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا تۆماردەکات، لە قۆناغی داهاتووشدا ڕوبەڕوی هەڵبژاردەی ئیسپانیا دەبنەوە.

بابەتی پێشتر

قەرزەکانی سەر حکومەتی هەرێم زیادیكردووە

بابەتی دواتر

نرخی نەوت دابەزی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share