مەزڵوم عەبدی داواکاری ئاڕاستەی هاوپەیمانان دەکات

فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات، داواکارییەک ئاڕاستەی وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش دەکات و دەڵێت، هیوادارن ئەو هەزاران ژن و منداڵەی پاشماوەی داعش لە کامپەکانن، لەبیرنەکرێن.

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات – هەسەدە لە تویتەری خۆی پەیامێكی بڵاوكردەوە و نوسیویەتی، “هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش کۆدەبێتەوە، بەڵام نابێت ئەوە لەبیربکەین، کە هەزاران ژن و منداڵ و چەکداری داعش لە کامپەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە ماونەتەوە”.

عەبدی دەڵێت، “داوا لە هاوپەیمانانی دژی داعش دەکەین، هاوکاربن لە گەڕانەوەی ئەو کەسانە بۆ وڵاتەکانی خۆیان، هەروەها هاوکاریی مادی و مەعنەوی ڕۆژئاوای كوردستان بکەن، بۆ تێپەڕاندن و پاککردنەوەی بیری توندڕەوی”.

بە پێی وتەکانی مەزڵوم عەبدی، ڕۆژئاوا پێویستی بەهاوکاریی زیاتری هاوپەیمانانە بۆ بونیادنانەوە و بوژاندنەوەی ناوچە ئازادکراوەکانی دەستی داعش.

ماوەی زیاتر لە ساڵێکە ئیدارەی خۆسەر لە ڕۆژئاوا، داوا دەکات وڵاتان هاوڵاتییانی خۆیان لە کامپی هۆل ببەنەوە و باری سەرشانی ڕۆژئاوا و هێزە ئەمنییەکان سووک بکەن.

لەناو کامپی هۆلدا زیاتر لە 70 هەزار ژن و منداڵی چەکدارانی داعش دەژین، ئەو کەسانە خەڵکی زیاتر لە 50 وڵاتی جیهانن، تائێستا بەهۆی زۆرییانەوە نەتوانراوە جیابکرێنەوە و منداڵەکانیان دابماڵرێن لە فکری توندڕەوی.

بابەتی پێشتر

بە فەرمانی بایدن، ئەمریکا بە فڕۆكە هێرشی كردە سەر حەشدی شەعبی

بابەتی دواتر

كەتیبەكانی سەید ئەلشوهەدا: لەگەڵ هێزەكانی ئەمریكا دەچینە جەنگێكی كراوەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share