یەکێتیی مامۆستایان داوای بڕیاری بەرزکردنەوەی مووچە و بنبڕکردنی کێشەی مووچە دەکات

لەگەڵ نزیکبوونەوەی کردنەوەی ناوەندەکانی خوێندن، یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان بەبۆنەی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنەوە بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و شەش داواکاری هەیە.

یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، “پێویستە کێشەی مووچە بە یەکجاری بنبڕ بکرێت کە پێمان وایە بڕیاری دادگای فیدراڵی و ئەو لێکتێگەیشتنانەی لەم دواییانە کراوە هەنگاوی باشن بۆ چارەسەر”.

لە بەیاننامەکەشدا هاتووە:

یەکەم: دەبێت پڕۆسەی پەروەردە و خوێندن لە ریزبەندیی یەکەمی بایەخپێدانی حکومەت بێت، بە کردار.

دووەم: کێشەی مووچە بە یەکجاری بنەبڕ بکرێت کە پێمان وایە بڕیاری دادگای فیدڕاڵی و ئەو لێکتێگەیشتنانەن بەم دواییە لە نێوان هەردوولا کراون هەنگاوی باشن بۆ چارەسەر بە دیاریکراوی بە نیشتیمانی و هاوتاکردنی.

سێیەم: پێویستە بەرزکردنەوەی مووچە بڕیاری لێبدرێت، چونکە وەستاندنی وێڕای ئەوەی پێچەوانەی یاسای خزمەتی شارستانیی ژمارە 24ی ساڵی 1960 و یاسای مووچەی ژمارە 23ی ساڵی 2008 و هەموارکراوەکانییەتی، زەرەر و زیانی زۆری گەورەی ماددی لە مامۆستایان و فەرمانبەران داوە.

چوارەم: دەبێت هەموو هەوڵێک بدرێت بۆئەوەی مامۆستایان و فەرمانبەرانیش لە هەموو ئەو پێشینانەی لە بانکە حکومییەکان دەدرێت، لێیەوە سودمەند بن، هاوشێوەی هاوڕێ و هاوەڵەکانیان لە عێراق باشترین فاکتەریش بۆئەوە، چوونی مووچەکانە بۆسەر ئەو بانکانە.

پێنجەم: رێژەی ئەو مامۆستایانەی لە زەوی نیشتەجێبوون سوودمەند نەبوون، زیاترە لە 60%، بۆیە دەبێت هەنگاوی پێویست و بەپەلە بنرێت لەو بارەیەوە.

شەشەم: دەبێت کەسی شیاو لە شوێنی شیاو دابنرێت، لەسەرەوە تاوەکو خوارەوە، چونکە پڕۆسەی پەروەردە و خوێندنی باڵا وەکو هەر دامەزراوەیەکی دیکە نییە هەرچۆن بێت بەڕێوەبچێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەكتەبی سیاسیی یەكێتی لە ساڵڕۆژی ریفراندۆمدا راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە

مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ساڵڕۆژی ریفراندۆمدا پەیامێكی بڵاوكردەوە رایگەیاند، “دەرئەنجامەكانی ریفراندۆم وا نەكەوتەوە كە هیوای سەربەخۆیی…
Total
0
Share