هاوسەرۆکانی یەکێتی: دۆخەکە هەستیارە و دەبێت کێشەکان لەگەڵ بەغداد چارەسەر بکرێت

هاوسەرۆکانی یەکێتی لە کاتی پێشوازیکردن لە سکرتێری حزبی سۆسیالستی کوردستان ڕایانگەیاند، دۆخی هەرێم و ناوچەکە هەستیارە و دەبێت کێشەکان لەگەڵ بەغداد چارەسەر بکرێن.

ئێوارەی ئەمڕۆ 17 ی کانونی یەکەم، بافڵ تاڵەبانی و لاھور شێخ جەنگی، ھاوسەرۆکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازییان لە محەمەد حاجی مەحمود، سکرتێری حزبی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان و وەفدێکی ھاوڕێی کرد و تەئکیدیان کردووەتەوە کە “چیتر ڕێگە نادەن کێشمەکێش و قەیرانەکان کاریگەریان لەسەر ژیانی هاوڵاتییان هەبێت”.

لە دیدارەکەدا ھاوسەرۆکان بەڕاشکاوی ئاماژەیان بە بڕیاری یەکێتی کرد بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ بەغداد و یەکخستنی ھەڵوێستەکان، رایانگەیاندووە  “دەمانەوێت پێکەوە ماڵی کورد رێکبخەینەوە و بەرنامەی چاکسازی جێبەجێبکەین، لەگەڵ بەغدا کێشەکانمان لەسەر بنەمای دەستوور چارەسەربکەین و ژیان و گوزەرانی کۆمەڵانی خەڵکیش باشتربکەی”.

لە بەرامبەردا محەمەد حاجی مەحمود ڕوونیکردەوە کە ئەوان لەگەڵ یەکڕیزی و یەکگرتوویی نێوان لایەنەکاندان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.

لەدیدارێکدا کە سۆران جەمال تاھیر، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و شاڵاو کۆسرەت ڕەسول و سالار سەرحەد ئەندامانی سەرکردایەتی ئامادەبوون، دوایین پەرەسەندنە سیاسی و ئابوورییەکان خرانەبەر باس و بۆچوونیان لەبارەوە ئاڵوگۆڕکرا، جەختیش لە ھەماھەنگی و کاری ھاوبەش لەنێوان سەرجەم ھێز و لایەنە سیاسییەکانی ھەرێم کرایەوە بۆ زاڵبوون بەسەر قەیرانەکان بەتایبەت چارەسەرکردنی پرسی موچە و قوتی فەرمانبەرانی ھەرێم.

بابەتی پێشتر

فیلمێک لەسەر ژیانی دوو کچی ئێزدی بەشداری فێستیڤاڵێکی ئەمریکی دەکات

بابەتی دواتر

هاوسەرۆکانی یەکێتی جەخت لە هەماهەنگی لایەنە کوردییەکان دەکەنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share