هەپەگە: لە دوو مانگدا توركیا 17 جار كیمیایی بەكارهێناوە

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەكانی پاراستنی گەل – هەپەگە ڕایگەیاند، لەماوەی دوو مانگی ڕابردوو، 389 سەربازی توركیایان كوشتووە و 54 گەریلاش شەهیدبوون، توركیاش 17 جار چەكی كیمیایی دژی گەریلا بەكارهێناوە.

لە ڕاگەیەندراوێكدا ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە دەڵێت، “لەماوەی دوو مانگی ڕابردوودا، هێزەکانمان هەموو ڕۆژێک لەناو تێکۆشاندا بوون”، “سوپای تورکیا ئەنجامی دوو مانگ شەڕ و ئەو گورزە قورسانەی لێیدراوە، لە ڕای گشتیی تورکیا و دونیا دەشارێتەوە”.

هەپەگە ڕاشیگەیاندووە، “لەم ڕۆژانەی دواییدا توركیا هێڵی کوردانی خیانەتکاری هێناوەتە پێشەوە و کاری تێکدەرانە و ئاژاوەگێڕانە لەلایەن هەندێک کەسەوە ئەنجام دەدات، دەیانەوێت لە پشتەوە لەبەرخودانەکەمان بدەن”.

هێزەكانی پاراستنی گەل ئاماری شەڕ و پێكدادانەكانی دوو مانگی ڕابردووشی بڵاوكردووەتەوە، “گەریلا 288 چالاكیی زەمینی و 38 چالاكیی ئاسمانییان دژی سوپای توركیا ئەنجامداوە، 389 سەربازی توركیایان كوشتووە و 47 سەربازیش بریندار كراون، لە بەرامبەردا 54 گەریلاش شەهیدبوون.

هەپەگە دەشڵێت، سوپای توركیا 62 جار هەوڵیداوە بچێتە ناو تونێلەکانی شەڕ و 17 جار لە دژی تونێلەکان و سەنگەرەکانی شەڕ چەکی کیمیایی و گازی ژەهراویی بەکارهێناوە.

بابەتی پێشتر

دژەتیرۆر لەبارەی کوژرانی "جوانڕۆی باڵەبان"ەوە ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

بابەتی دواتر

کەس کۆتینیۆی ناوێت و بارسا چاودێری دوو ئەستێرەی یورۆ دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share