هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی شۆفێرانی شارەکە ئاگاداردەکاتەوە شەقامی قولەڕەیسی – سەرچنار بەکارنەهێنن.

لە راگەیەندراوێکدا هاتوچۆی سلێمانی ئاشکرایکردووە، بەهۆی ئەوە شەقامەکە بەشێکی هەڵکەندراوە، قەرەباڵغییەکی زۆر لەسەر ئەو شەقامە دروستبووە.

ئاماژە بەوەکراوە، شەقامەکە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانییەوە هەڵکەندراوە.

داواش لە شۆفێران دەکات، لەکاتی زۆر پێویستدا نەبێت ئەو شەقامە بەکارنەهێنن و هاتوچۆی لێوەنەکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەروەردەی سلێمانی داوا لە مامۆستایان دەكات بگەڕێنەوە ناوەندەكانی خوێندن

ئەنجومەنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی داوا لە مامۆستایانی میلاك و وانەبێژ دەكات لەپێناو خوێندكاراندا بگەڕێنەوە ناوەندەكانی خوێندن. ئەنجومەنی…
Total
0
Share