کاکەییەکان لەو دوو گەنجە خۆشبوون کە سمێڵی گەنجە کاکەییەکەیان تاشیبوو

کاکەییەکان و هۆزی بەیات لەسەر سمێڵ تاشینی گەنجە کاکەییەکە بەسوڵحی عەشایەریی ڕێککەوتن.
نوێنەرانی کاکەیی و هۆزی بەیات لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا جەختیان کردەوە ئەوەی ڕوویداوە مامەڵەیەکی تاکەکەسی بووە و پەیوەندیی بەهیچ کێشەیەکی نەتەوەیی و ئایینی و سیاسییەوە نەبووە.
هەروەها نوێنەری کاکەییەکان لە كۆنگرە ڕۆژنامەوانییەكەدا وتی، “ئێمە ئەمڕۆ کۆتاییمان هێنا بە کێشەکە و لەمڕۆوە هەر کەسێک کاردانەوەی دیکەی هەبێت گوزارشت لە کاکەییەکان ناکات”.
وەرگرتنی هەر بڕە پارەیەکیشیان ڕەتكردەوە، لەو دوو گەنجەش خۆش بوون کە هۆکاری ڕووداوەکە بوون.
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مامۆستایەكی زانكۆ: ئەم وێنەيە بیابانی سەماوە نییە پڕۆژەیەكە دەبێتە گۆڕستانێكی گەورە بۆ سەگە بێلانەكانی هەولێر

پڕۆژە وەك شەرمەزاری د. جوتیار ژاژڵەیی مامۆستای زانكۆ و چالاكوانی بواری ئاژەڵدۆستی ئەم وێنانەی بڵاوكردووەتەوە و نووسیویەتی،” ئەمەی…
زیاتر ببینە

مەرجەكانی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێریی نێودەوڵەتی لە هەرێم راگەیەندران

هاتوچۆی هەرێم مەرجەكانی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێریی نێودەوڵەتی ئاشكرادەكات. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەرێم رایگەیاند، ئەو كەسانەی خوازیاری دەرهێنانی مۆڵەتی…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە وەزیری دەرەوەی ئێرانەوە پێگەیشت

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێرانەوە پێگەیشت. لە پەیوەندییەکەدا…
Total
0
Share