كەی دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی هەشت دەكرێت؟

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، وەزارەتی سامانە سروشتییەكان پارەی نەوتی فرۆشراو بۆ وەزارەتی دارایی لەم چەند ڕۆژەدا بنێرێت تاكۆتایی ئەم مانگە دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی هەشت دەكرێت.

بڕیارە ڕۆژانی یەكشەممە و دووشەممەی ئەم هەفتەیە كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی تەمموزی فەرمانبەران و خانەنشینان لە هەرێمی كوردستان بهێندرێت.

لە زانیارییەكاندا هاتووە، بەهۆی ڕاگرتنی 200 ملیار دینارەكەی بەغدادەوە، وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم مانگانە پارەداركردنی بۆ وەزارەتی دارایی هەرێم زیادكردووە و هەر كاتێك داهاتی نەوتی فرۆشراو بگەڕێتەوە بۆ وەزارەتی سامانە سروشتییەكان پارەكە دەكرێـتە دینار و دەنێردرێتە وەزارەتی دارایی.

ئاماژە بەوەش كراوە، ئەگەر لەم چەند ڕۆژەدا پارەی نەوتی فرۆشراوی هەرێم بگاتە دەستی وەزارەتی دارایی ئەوا بەر لە مانگی ئەیلول دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی هەشت دەكرێت و مەرج نییە هەموو مانگێك لەیەككاتدا دابەشكردنی مووچە دەستپێبكات.

بابەتی پێشتر

حكومەتی هەرێم بۆ قەرزەكانی داشكاندنی 15% دەكات

بابەتی دواتر

كەربەلا.. داڕمانی گردێک برینداربوونی چەندین كەسی لێكەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share