ناوەرۆكی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم تایبەت بە بودجە ئاشكرادەكرێت

مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كۆبووەوە و تیایدا ژمارە و داتاکانی تایبەت بە داهات و خەرجی و کورتهێنانی بودجە تاووتوێكران.

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران کۆبوونەوەی هەفتانەی ئەنجامدا.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران، لە کۆبوونەوەکەدا ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوری ڕوونکردنەوەی زیاتر و پێویستی لەبارەی ژمارە و داتاکانی تایبەت بە داهات و خەرجی و کورتهێنانی ناو بودجەی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2021 خستەڕوو.

دوای گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوەی چڕ دەربارەی ئەو تێببینی و سەرنجانەی لەلایەن ئەندامانی ئەنجومەنی وەزیرانەوە خرانەڕوو، بڕیاردرا وەزارەتەکانی دارایی و ئابوری، پلاندانان و سامانە سروشتییەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان، کۆبوونەوەی پێویست ئەنجامبدەن لەگەڵ لیژنە تايبەتمەندەکانی پەرلەمانی کوردستان (دارایی و کاروباری ئابوری، سامانە سروشتییەکان و یاسایی)، وەك ئەوەی لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە.

ئاشكراشیكرد، بڕیاریشدراوە کۆبوونەوەیەکی تایبەت لەگەڵ سەرجەم فراکسیۆنەکانی ناو پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدرێت، بۆ پێدانی بەرچاوڕوونی زیاتر و هێنانەدی لێکتێگەیشتنێکی هاوبەش لە نێوان حکومەت و پەرلەماندا، بۆ ئەوەی پرۆژەیاسایەکی شەفاف و گشتگیر ئامادەبکرێت و دوای پەسەندکردنی لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە، بنێردرێت بۆ پەرلەمانی کوردستان بۆ دەنگدان.

بابەتی پێشتر

جەیمس ڕۆدریگێز پێشکەشی سێ یانە کراوە

بابەتی دواتر

ئینتەر میلان داوای ئەلبا دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share