لە پارێزگای موسەننا هۆشداری لەبارەی بڵابوونەوەی تای خوێنبەربوونەوە دەدرێت

فەرمانگەی تەندروستیی موسەننا بڵاویكردووەتەوە، ژمارەی تووشبوون و گیانلەدەستدان بە تای خوێنبەربوون گەیشتووەتە شەش حاڵەت و هۆشداری لەبارەی بڵاوبوونەوەی زیاتری تای خوێنبەربوونەوە دەدرێت.

سەرچاوەیەك لە فەرمانگەی تەندروستیی موسەننا بە میدیاكانی عێراقی ڕاگەیاندووە، حاڵەتەكانی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون گەیشتووەتە 6 حاڵەت كە سێ لە تووشبووان گیانیان لەدەستداوە و دوو لە تووشبووەكان چاكبوونەتەوە و ئەوەی دیكەیان لە ئێستادا لە ژێر چارەسەری پزیشكیدایە.

ئاماژە بەوە كراوە، یەكێك لەو تووشبووانەی گیانیلەدەستدا سەربازبووە لە سوپای عێراق و هۆشداری لە زیاتر بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون لەو پارێزگایە دەدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی شارەوانی: رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی خێرادەکرێن

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار رایدەگەیەنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی خێرادەکرێن. وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەكشەممە…
زیاتر ببینە

هاتوچۆی هەڵەبجە ئاگادارییەک ئاراستەی شۆفێرانی ئامێرە کشتوکاڵییەکان دەکات

هاتوچۆی هەڵەبجە ئاگادارییەک ئاراستەی شۆفێرانی ئامێرە کشتوکاڵییەکان دەکات و دەڵێت لەئەگەری جێبەجێنەکردنی رێنماییەکاندا دەستبەسەر ئۆتۆمبێل یان ئامێرەکاندا دەگیرێت.…
Total
0
Share