لە سۆران دەستگیرا بەسەر دوو کیلۆگرام مادەی هۆشبەری جۆری شیشەدا

بەڕێوبەرایەتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکانی هەرێم، ئەمڕۆ دووشەممە 4ی کانونی دووەم ڕایگەیاند سێ کەسیان بۆ تۆمەتی بازرگانی بە مادەی هۆشبار دەستگیرکردووە و دەستیشیان بەسەر دوو کیلۆگرام مادەی جۆری شیشەدا گرتووە.

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوبەرایەتیی مادە هۆشبەرەکانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند،  دوای بەدواداچوون و چاودێریكردنی گروپێكی بازگانی بە ماددە ھۆشبەرەكان ئەمڕۆ 4/1/2021 لەلایەن بنكەی سۆرانی نەھێشتنی ماددە ھۆشبەرەكانی توانرا دەستبگیرێت بەسەر بڕی دوو كیلۆ ماددەی ھۆشبەر لە جۆری (شیشە) لەگەڵ دەستگیركردنی سێ تۆمەتبار كە خەڵكی پشدەرن.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، “ئەو سێ تۆمەتبارەی دەستگیرکراون خەڵکی پشدەرن و ناویان (س.ق.ع)، ( د.ع.ر)، (ه، ح،ع)ە لێکۆڵینەوە لەو کەسانە دەستیانپێکردووە”.

بابەتی پێشتر

یەكێتی ئەوروپا: بڕیارەكەی ئێران كشانەوەیە لە ڕێككەوتنی ئەتۆمی

بابەتی دواتر

خاوەنی چێڵسی ئامادەکاری بۆ سەردەمی دوای لامپارد دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share