زانیاریی نوێ لەبارەی دابەشكردنی مووچەی مانگی 5 ئاشكراكرا

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، بۆ دابەشكردنی مووچە چاوەڕێی پارەكەی بەغداد دەكرێت و چاوەڕواندەكرێت كۆتایی ئەم هەفتەیە خشتەی مووچە رابگەیەندرێت و سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشكردنی مووچە بكرێت، بەڕێوەبەری گەنجینەیەكی سلێمانیش رایدەگەیەنێت، لیستی مووچەیان ئامادەكردووە و چاوەڕوانی وەزارەتی دارایی دەكەن.

لە زانیارییەكاندا هاتووە، لە ئەمڕۆوە دەستكراوە بە دابەشكردنی مووچەی مانگی پێنجی لیوا هاوبەشەكان و چاوەڕواندەكرێت كۆتایی ئەم هەفتەیە خشتەی مووچە رابگەیەندرێت كە لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە دەست بە دابەشكردنی مووچە بكرێت.

حەسەن رەشید بەڕێوەبەری گەنجینەی یەك لە سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لیستی مووچەی مانگی پێنجی ئەو فەرمانگانەی ئاراستەمان كراوە ئامادەمان كردووە و بۆ دابەشكردنی مووچە چاوەڕوانی وەزارەتی دارایی دەكەین.

بابەتی پێشتر

ئاوات شێخ جەناب: بەرامبەر بەغداد سازش ناكەین

بابەتی دواتر

هەولێر.. شۆفێری بارهەڵگرێك گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share