جەیمس ڕۆدریگێز پێشکەشی سێ یانە کراوە

دوای ڕۆیشتنی کارلۆ ئەنچلۆتی، ئیدارەی یانەی ئێڤەرتۆن هەوڵی فرۆشتنی جەیمس ڕۆدریگێزی یاریزانی کۆڵۆمبی دەدات.

ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵی بەریتانی ئاشکرایکردووە، بەڕێوەبەرانی ئێڤەرتۆن ترسیان لە ناهاوسەنگیی داهاتی ساڵانە و ڕێساکانی یاری خاوێن هەیە، بۆیە ناچاربوون بیر لە فرۆشتنی جەیمس ڕۆدریگێزی یاریزانی کۆڵۆمبی بکەنەوە.

یاریزانە ناودارەکەی کۆڵۆمبیا وەرزێک بەدرێسی ماگپایسەوە یاریکرد، ئاستێکی گونجاوی پێشکەشکرد، بەڵام بەهۆی زنجیرەیەک پێکانەوە نەیتوانی جێدەستی خۆی بە پێکهاتەکانی کارلۆ ئەنچلۆتییەوە بەجێبهێڵێت، بەتایبەتیش لەدوای گەڕانەوەی ڕاهێنەرە ئیتاڵییەکە بۆ ڕیاڵ مەدرید، “خامێس” بێهیوا بووە.

بەپێی سەرچاوەکە، خۆرخی مێندێزی لێپرسراوی کارەکانی جەیمس لە ئێستادا بەدوای چارەسەرێکدا دەگەڕێت، بۆ ئەو مەبەستەش یاریزانەکەی پێشکەشی سێ یانە کردووە، کە پێکهاتوون لە ئەتلەتیکۆ مەدرید، میلان و ناپۆلی، بەڵام یەکلایینەبووەتەوە کام لەو سێ یانەیە ئامادەن تەواوی داواکارییەکانیان جێبەجێبکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئه‌یاکس له‌ بێشکتاشی برده‌وه‌ و ئینته‌ر میلان یه‌کسانبوونی تۆمارکرد

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، دوو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا ئه‌نجامدران، ئه‌یاکس ئه‌مسته‌ردام بردنه‌وه‌ی به‌ده‌ستهێنا و ئینته‌رمیلان یه‌کسانبوونی تۆمارکرد. له‌…
زیاتر ببینە

مێسی سەرکردایەتی ئەرجەنتینییەکان دەکاتەوە بۆ قۆناغی پاڵاوتنەکانی جامی جیهانی 2026

ئاژانسە وەرزشییە جیهانییەکان بڵاویانکردەوە، لیۆنێل مێسی دەگەڕێتەوە بۆ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بۆ پاڵاوتنەکانی مۆندیالی مانگی ئۆکتۆبەر بەرامبەر ڤەنزوێلا و…
Total
0
Share