بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕاپەڕین دوای یەکلاییبوونەوەی دۆسیەی سەدان کیلۆگرام مادەی هۆشبەر و پارچە حەپی هۆشبەر ئەمڕۆ ئەو ماددانە لەناوبران کە نزیکەی دوو کیلۆ مادەی هۆشبەری جۆری کریستاڵ و یەک کیلۆ و 351 گرام ماددەی حەشیشیان تێدابووە.
لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕاپەڕین ئاشکرایکرد، “لەدرێژەی كارو چالاكیە بەردەوامەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین بۆ ڕێگری لە بازرگانی كردن و بڵاوبونەوەی ماددەی هۆشبەر،هێزەكانمان لە سەرجەم یاریدەدەرێتی و بنكەو بەشی ماددەهۆشبەرەكان و بازگەكانمان ئەو ماددە هۆشبەرانەی لەماوەی ڕابردودا دەستیان بەسەردا گیراوە دوای یەكلابونەوەی دۆسیەكانیان بەبڕیاری دادوەر سوتان و لەناوبران”.
ئەو ماددانەی لەناوبراون:
-بڕی ( 800846)هەشت سەد هەزاروهەشت سەدوچل و شەش دەنک حەبی جۆراوجۆری هۆشبەر.
-بڕی ( 300 ) سێ سەد كیلۆگرام ماددەی مرۆیی، كە بڕێكی كەم ماددەی هۆشبەریان تێدابوو، كە ماددە مرۆییەكە (33 ) سی و سێ جۆری ماددەی جیاواز بووە.
– بڕی (1.796 كغم ) یەك كیلۆ و حەوت سەد و نەوەد و شەش گرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری كریستاڵ.
-بڕی (1.351كغم ) یەك كیلۆ و سێ سەد و پەنجا و یەك گرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری حەشیش.
-بڕی (1.990كغم) یەك كیلۆ و نۆسەد و نەوەد غرام ماددەی سپی گوماناوی هۆشبەر.
-بڕی (30 سەنت) سی سەنت ماددەی هۆشبەری هیرۆین.
-یەك دەبەی گیراوەی هۆشبەر لەجۆری میپادۆڵ.