پارێزگاری سلێمانی لەبارەی ڕووداوەکەی شەوی ڕابردوو: ڕێکاری یاسایی دەگرینەبەر

پارێزگاری سلێمانی سەبارەت بە ڕوبەڕوبوونەوەی شەوی ڕابردووی نێوان ‌هێزەکانی ئاسایش و کۆماندۆ ئاشکرایکرد، لیژنەی ئەمنیی کۆدەبنەوە و ڕێکاری یاساییش دەگرنەبەر.

لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا، هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی سەبارەت بەو ڕووداوە ڕایگەیاند، لیژنەی ئەمنیی سلێمانی بەسەرۆکایەتیی قائیمقامی سلێمانی ئاوات محەمەد کۆدەبێتەوە و هەموو ڕێکارێکی یاسایی دژ بە ئەو کەسانە دەگیرێتەبەر کە هۆکاری ڕووداوەکە بوون.

درەنگانی شەوی ڕابردوو لە نزیک هۆتێل ئەبوسەنای شاری سلێمانی ڕوبەڕوبوونەوە لەنێوان هێزەکانی ئاسایش و هێزی کۆماندۆ ڕوویدا و بەهۆیەوە یانزە ئەندامی هەردوولا برینداربوون.

ئەمڕۆ سێشەممەش جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە ڕووداوەکە ڕایگەیاند، كەسانێك دەیانەوێت كێشەكە گەورەتر بكەن و نان و پیازی پێوە بخۆن و بۆ مەرامی خۆیان بەكاری بهێنن، رووداوەكە بەوشێوەیە نییە و كۆنتڕۆڵكراوە و كۆتایی هاتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسیی هەرێم: لە سبەینێوە بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، لە سبەینێوە شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ…
Total
0
Share