سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی: پێویستە ئەو هێزانەی لەناوشاردان ڕاهێنانیان پێبکرێت

سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەبارەی ڕووداوەکەی شەوی ڕابردووی سلێمانیەوە دەڵێت، “ئەو هێزانەی لەناو شاردا دادەنرێن دەبێت ڕاهێنانی زیاتریان پێبکرێت، لەسەر چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ خەڵک و ئەو ڕووداوانەی ڕوبەڕوویان دەبێتەوە”.

ئازاد محەمەدئەمین، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “ئەو هێزانەی لەناوشاردا دادەنرێن بۆ پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتییان، دەبێت ڕاهێنانیان پێبکرێت و بزانن چۆن مامەڵە لەگەڵ حاڵەتی هاوشێوەی شەوی ڕابردوو، یان هەر حاڵەتێکی دیکەدا دەکەن”.

سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد، “لەبارەی ڕووداوەکەی شەوی ڕابردوو لیژنەی ئەمنی و لایەنە پەیوەندیدارەکان کۆدەبنەوە و لێکۆڵینەوەی زیاتر لە ڕووداوەکە دەکرێت”.

شەوی ڕابردوو شەڕەتەقە لەنێوان دوو هێزی ئەمنیی شاری سلێمانیدا ڕوویدا و چەند بریندارێکی لێکەوتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڵێننامە بە نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ پڕدەکرێتەوە کە سبەینێ لە هەولێر خۆپیشاندان نەکەن

دوای چەند کاتژمێرێک لە دەستگیرکردنی عەلی رەئوف نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ، بڕیارە دوای پڕکردنەوەی بەڵێننامە پێی ئازادبکرێت. بەپێی ئەو…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەر هەنگاو و پرۆژەیەک لە خزمەتی خەڵکە خۆشەویستەکەماندا بێت یەکێتی لەگەڵیدا دەبێت

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە موحسین مەندەلاوی، جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی…
Total
0
Share