سیتی بۆ تۆتنهام: 116 ملیۆن، یان هیچی تر

یانەی مانچستەر سیتی بۆ گواستنەوەی هاری کەین ئۆفەرێکی خەیاڵی بەبڕی 116 ملیۆن یورۆ پێشکەشی یانەی تۆتنهام هۆتسپێرز دەکات.

ڕۆژنامەی دەیلی ستاری بەریتانی ئاشکرایکردووە، یانەی مانچستەر سیتی لەدوای جامی نەتەوەکانی ئەوروپا ڕاستەوخۆ بۆندێک بەبڕی 116 ملیۆن یورۆ بۆ گواستنەوەی هاری کەین پێشکەشی تۆتنهام دەکات، ئۆفەرەکەش یەکەم و کۆتا ئۆفەر دەبێت.

بەڕێوەبەرانی سیتی لە پلانیاندایە لەگەڵ ئەو بڕە زۆرەدا بەڕێوەبەرانی تۆتنهام ئاگاداربکەنەوە، بە قایلبوونیان بە ئۆفەرەکە لە ماوەی هەفتەیەکدا تێچووی گواستنەوەکەیان بە کاش پێدەگات، لە ئەگەری ڕەتکردنەوەشدا بەهیچ شێوەیەک بۆندی دووەم، یاخود ئۆفەرێکی نوێ پێشکەشناکەن.

هاری کەین لە کۆتایی وەرزی 2020-2021ــەوە لە دۆخی یانەی تۆتنهام ڕازی نییە، بەڵکو بە ئاشکرا ڕایگەیاندووە، خواستی لەسەر چنینەوەی ناسناوەکان و یاریکردنە بۆ یانەیەکی گەورەتر.

بابەتی پێشتر

لاپۆرتا بەڵێنی سێ بۆ چوار بۆندی دیکە بە هاندەرانی بارسا دەدات

بابەتی دواتر

ڤاران لەگەڵ مانچستەر یونایتد دانوستاندن دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆرتوا: دەبمە هاندەری ئیسپانیا

تیبۆ کۆرتوای گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی بەلجیکا، ڕەخنەی توند ئاراستەی پێکهاتەی وڵاتەکەی دەکات و دەڵێت، “لە مۆندیالی قەتەر، بەلجیکا نەبووین.”…
Total
0
Share