لاپۆرتا بەڵێنی سێ بۆ چوار بۆندی دیکە بە هاندەرانی بارسا دەدات

سەرۆکی یانەی بەرشلۆنە، خوان لاپۆرتا لە چاوپێکەوتنێکدا بارودۆخی دارایی یانەکەی ئاشکرادەکات.

لاپۆرتا لە چاوپێکەوتنێکدا بە ڕۆژنامەی لاڤانگواردیای ڕاگەیاندووە، “دۆخی دارایی بەرشلۆنە زۆر لەوە خراپتربوو کە چاوەڕوانمان دەکرد، تێچووی موچە و پێداویستییە ناوخۆییەکان 650 ملیۆن یورۆیە، لە ئاستی داهاتدا نییە، ئەم ژمارەیە هێندە نامۆیە لەنێو یانەکانی ئەوروپا بوونی نەماوە، لەبەرئەوە ئامادەین هەموو چاکسازییەک بکەین لەپێناو ڕاستکردنەوەی هەڵەکان”.

لە وەڵامی پرسیارێکیشدا سەبارەت بە بۆندە واژووکراوەکان و ئەو بۆندانەی بڕیارە واژووبکرێن، لاپۆرتا دەڵێت، “وەرزی داهاتوو پێکهاتەیەکی کێبڕکێکاری بەتوانا کۆدەکەینەوە، لەبەرئەوەیە ئەگوێرۆ، گارسیا، ئیمێرسۆن و دیپایمان دابینکردووە، ئەگوێرۆ یارمەتیمان دەدات لە نوێکردنەوەی بۆندی مێسی، هەروەها بڕیارمانداوە سێ بۆ چوار بۆندی دیکەش واژووبکەین”.

لێدوانەکانی لاپۆرتا هاوکاتە لەگەڵ زانیاری میدیاکانی کەتەلۆنیا، کە پێیان وایە لاپۆرتا بە شێوازی ئاڵوگۆڕ بۆندی دیکە واژوودەکات.

بابەتی پێشتر

ئیسپانیا بۆ ئەوەی سەربکەوێت، پێویستی بە چییە؟

بابەتی دواتر

سیتی بۆ تۆتنهام: 116 ملیۆن، یان هیچی تر

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share