مباپێ پەشیمانە و چاوەڕێی مەدریدە

کیلیان مباپێ، دیسانەوە لە پاریس بەختەوەر نییە و بیر لەوە دەکاتەوە پەیوەندی بە یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە بکات.

دانییڵ ڕیۆلۆ، ڕۆژنامەنووس و پەیامنێری باوەڕپێکراوی ئێزگەی “ئاڕ ئێم سی” فەرەنسی لە زاری سەرچاوە ناوخۆییەکانی یانەی پاریس سان جێرمانەوە ئاشکرایکردووە، کە کیلیان مباپێ دوای نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لە پاریس سان جێرمان بەختەوەر نییە.

ڕیۆلۆ دەڵێت، “سەرەتا مباپێ کێشەی لەگەڵ نێیمار هەبوو و کێشەکە چارەسەرکرا، بەڵام دیسانەوە خەم دایگرتووە و ڕەشبینە، بەهەرحاڵ.. پێیوایە هەڵەی کردووە لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی، هێندە بێزارە تەنانەت ئامادەیە لە مێرکاتۆی زستانی 2023 پەیوەندی بە ڕیاڵ مەدریدەوە بکات، ئەگەر بێتو ئەو یانەیە ئامادەبێت هەمان گرێبەستی پێشووی پێشکەش بکات.”

مباپێ تاوەکو 2025 گرێبنەستی لەگەڵ پاریس سان جێرمان نوێکردەوە، لە دەستپێکی وەرزەوە تاوەکو ئێستا 12 یاریکردووە و 11 گۆڵی تۆمارکردووە.

بابەتی پێشتر

ناوبژیوانی کلاسیکۆ بە دڵی مەدرید نییە

بابەتی دواتر

15 ملیۆن دینار بە تووشبووانی شێرپەنجە دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمان و بایرن گەیشتوونەتە بنبەست

یاریزانی فەرەنسی، کینگسلی کومان داواکاری خەیاڵیی لە یانەی بایرن میونشن هەبووە و بەوهۆیەوە گفتوگۆکردن بۆ نوێکردنەوەی بۆندەکەی ڕاگیراوە.…
Total
0
Share