مانێ یەکەمە.. ئەو یاریزانانەی نرخیان زۆر دابەزیوە

چەندین یاریزانی گەورە و بەناوبانگ وەرزی ڕابردوو نەیانتوانی تواناکانیان بسەلمێنن، ئەوەش کاریگەریی لەسەر نرخی گواستنەوەیان دروستکرد.

بەگوێرەی داتاکانی “ترانسفێر مارکت”، سادیۆ مانێی سەنیگالی و ئەستێرەی یانەی بایرن میونشن ئەو یاریزانەیە کە بە زۆرترین ڕێژە نرخی دابەزیوە و گەیشتووەتە لەسەددا 64ی نرخی ڕاستەقینەی.

لەنێو لیستەکەدا یاریزانانی وەک جادۆن سانچۆ و پۆگبا و ندیدی بوونیان هەیە.

لیستی ئەو یاریزانانەی بە زۆرترین ڕێژە نرخیان دابەزیوە:

  1. سادیۆ مانێ: 45 ملیۆن نرخی کەمیکردووە، ئێستا بە 25 ملیۆنە.
  2. ویڵفرێد ندیدی: 35 ملیۆن نرخی کەمیکردووە، ئێستا بە 25 ملیۆنە.
  3. پۆل پۆگبا: 33 ملیۆن نرخی کەمیکردووە، ئێستا بە 15 ملیۆنە.
  4. جادۆن سانچۆ: 30 ملیۆن نرخی کەمیکردووە، ئێستا بە 45 ملیۆنە.
  5. ڕومێلو لوکاکو: 42 ملیۆن نرخی کەمیکردووە، ئێستا بە 40 ملیۆنە
  6. یوری تیلیمانز: 30 ملیۆن نرخی کەمیکردووە، ئێستا بە 25 ملیۆنە.
  7. محەممەد سەڵاح: 25 ملیۆن نرخی کەمیکردووە، ئێستا بە 65 ملیۆنە.
  8. هیۆنگ مین سۆن: 25 ملیۆن نرخی کەمیکردووە، ئێستا بە 50 ملیۆنە.
  9. ئەندریو ڕۆبێرتسۆن: 25 ملیۆن نرخی کەمیکردووە، ئێستا بە 40 ملیۆنە.
  10. فیدریکۆ کیێزا: 25 ملیۆن نرخی کەمیکردووە، ئێستا بە 40 ملیۆنە.
  11. ئانسو فاتی: 25 ملیۆن نرخی کەمیکردووە، ئێستا بە 35 ملیۆنە.
  12. پاتریک چیک: 25 ملیۆن نرخی کەمیکردووە، ئێستا بە 25 ملیۆنە.
  13. ئارناو دانجوما: 25 ملیۆن نرخی کەمیکردووە، ئێستا بە 25 ملیۆنە.
  14. کارلۆس سۆلێر: 25 ملیۆن نرخی کەمیکردووە، ئێستا بە 25 ملیۆنە.
  15. چاگلار سۆینجو: 25 ملیۆن نرخی کەمیکردووە، ئێستا بە 15 ملیۆنە.
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لاپۆرتا لەبارەی سێ یاریزانەوە کۆبوونەوە لەگەڵ “ڕێویی گواستنەوەکان” دەکات

سەرۆکی یانەی بەرشلۆنە، خوان لاپۆرتا کۆبوونەوەیەکی یەکلاکەرەوە لەبارەی گواستنەوەی سێ یاریزانەوە لەگەڵ مینۆ ڕایۆلا ئەنجامدەدات. بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەنووسی…
Total
0
Share