ڤاران لەگەڵ مانچستەر یونایتد دانوستاندن دەکات

بەرگریکاری فەرەنسی یانەی ڕیاڵ مەدرید، ڕافائێل ڤاران ئۆفەرەکانی بۆ نوێکردنەوەی بۆندەکەی ڕەتکردووەتەوە و لەگەڵ یانەی مانچستەر یونایتد هاتووەتە سەرهێڵ.

بەپێی زانیارییەکانی دەیلی میرەر، بۆندی ڕافائێل ڤاران لە هاوینی 2022 کۆتاییدێت، سەرەڕای ئەوەی بەڕێوەبەرانی ڕیاڵ مەدرید بەر لە پڕۆسەی نوێکردنەوەی بۆندی لوکا مۆدریچ و لوکاس ڤاسکێز و سێرجیۆ ڕامۆس دەستیان بە دانوستاندن کردووە لەگەڵیدا، بەڵام تاوەکو ئێستا ڕەزامەندی بەرامبەر ئۆفەرەکان نیشاننەداوە.

هەمان سەرچاوە نوسیویەتی، لە ئەگەری بەردەوامبوونی کێشەکانی نێوان ڕیاڵ و ڤاران بەم شێوەیەی ئێستا، یانەی شاهانە لە هاوینی 2021 ئامادەیی دەردەبڕن بەرامبەر بە 60 ملیۆن یورۆ دەستبەرداریبن.

میرەر جەخت لەوە دەکاتەوە، ڤاران پێشوەخت ئامادەکاری بۆ حاڵەتی فرۆشتنی کردووە و لەگەڵ یانەی مانچستەر یونایتد لەسەرهێڵە، تەنانەت ئۆفەرەکانی یانەی پاریس سان جێرمانی ڕەتکردووەتەوە و پێیوابووە یاریکردن لە خولی فەرەنسا لە ئێستادا لە پێشەنگی خەونەکانیدا نییە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لێپرسراوی کاره‌کانی ئیسکۆ: ده‌یه‌وێت ئه‌زمونێکی نوێ تاقیبکاته‌وه‌

باوکی ئیسکۆ ئالارکۆن ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی ئیسپانی، له‌ چاوپێکه‌وتنێکدا هه‌ڵوێستی یاریزانه‌که‌ له‌باره‌ی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریده‌وه‌ ئاشکراده‌کات. باوکی…
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) مان سیتی چوارگۆڵی له‌ نۆرویچ کرد و پێگه‌ی خۆی له‌لوتکه‌دا به‌هێزکرد

یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی له‌چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 25ی خولی نایابی ئینگلته‌را ڕووبه‌ڕووی نۆرویچ سیتی بووه‌وه‌، یارییه‌‌که‌ به‌بردنه‌وه‌ی شارنشینه‌کان کۆتاییهات.…
Total
0
Share