(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مەدرید دووەم دۆڕاندنی “لالیگا”ی تۆمارکرد

یانەی ڕیاڵ مەدرید لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا ڕووبەڕووی یانەی ڤیاڕیاڵ بووەوە و دۆڕاندنێکی چاوەڕواننەکراوی تۆمارکرد.

ئەمشەو شەممە، لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی (16)ی خولی ئیسپانیا، یانەی ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای “لا سیرامیکا” بووە میوانی ڤیاڕیاڵ.

یارییەکە بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە بەرژەوەندیی یاریزانانی کیکی سیتیێن کۆتاییهات.

گۆڵەکەی “لۆس بلانکۆس” لە خولەکی 59 بە لێدانی سزا لەلایەن کەریم بنزیمەوە تۆمارکرا، گۆڵەکانی ڤیاڕیاڵ لە خولەکەکانی 47 و 63 لەلایەن یریمی پینۆ، جێرارد مۆرینۆ (بە لێدانی سزا) تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، یانەی شاهانەی مەدرید بە 38 خاڵ و جیاوازی گۆڵ بەرامبەر بەرشلۆنە لە پلەی دووەمی ڕیزبەندیی یانەکانی “لالیگا” بەردەوامبوو، یانەی ڤیاڕیاڵ بە کۆکردنەوەی 27 خاڵ چووە پلەی پێنجەم.

بابەتی پێشتر

شارەوانیی سلێمانی: لە وەرزی زستان و بارانبارینیش كاركردن لە یەكتربڕی باخی بەختیاری بەردەوامە

بابەتی دواتر

هونەرمەند گوشاد کەمال کۆچی دوایی کرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share