ئێران: بەگەڕخستنەوەی ڕێككەوتنی ئەتۆمی بڕیاری پایتەختی وڵاتانی بەشداری ماوە

كۆبوونەوەی وڵاتانی بەشداری ڕێككەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران

بەرپرسێكی ئێران ڕایدەگەیەنێت، لایەنە بەشداربووەكانی وتووێژەكانی ڤیەننا دەربارەی سەرلەنوێ بەگەڕخستنەوەی ڕێككەوتنی ئەتۆمی، لە ڕێككەوتنی كۆتایی نزیكدەبنەوە، بەڵام هەندێك پرسی هەڵپەسێردراو ماونەتەوە.

عەباس عیراقچی، گەورە وتووێژكاری ئێران لە دانوستانەكانی ڤیەننا و یاریدەدەری وەزیری دەرەوە بۆ كاروباری سیاسەت وتی، “لەئێستادا زیاتر لەهەر كاتێك نزیكین لە گەیشتن بە ڕێككەوتن، سەرجەم بەڵگەنامە خوازراوەكان بۆ گەیشتنە لێكتێگەیشتن ئامادەن، ئێستا كاتی ئەوە هاتووە لایەنی بەرامبەر بڕیاری خۆی بدات”.

عیراقچی ئەوەشی خستەڕوو، هەندێك پرس تائێستا لە وتووێژەكانی ڤیەننا بە هەڵپەسێردراوی ماوەتەوە و ڕونیكردەوە، “لە گفتوگۆكاندا گەیشتووینەتە چارەسەر دەربارەی هەندێك خاڵی سەرەكی، خاڵە ناكۆكە جێماوەكانیش لای هەمووان ڕوونن”.

یاریدەدەرەكەی وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەشكرد، لایەنەكان مەودایەكی كورتیان بۆ ڕێككەوتن ماوە، بەڵام پڕكردنەوەی ئەو بۆشاییانەی ماون ئەركێكی ئاسان نییە و پێویستی بە “بڕیاردانە لە پایتەختی وڵاتانی بەشدار” لە وتووێژەكان.

عیراقچی دووپاتیشیكردەوە، شاندە بەشدارەكانی وتووێژەكانی ڤیەننا، پاش كۆتاییهاتنی گەڕی شەشەم، كە بڕیارە ئەمڕۆ كۆتاییبێت، دەگەڕێنەوە بۆ پایتەختەكانیان، “نەك تەنها بۆ گفتوگۆ، بەڵكو بۆ بڕیاریدانیش”.

س: RT

بابەتی پێشتر

هێزە ئەمنییەكانی كەركوك نەیانهێشت شاندە نێودەوڵەتییەكە سەردانی كامپی مەخمور بكات

بابەتی دواتر

تێلسکۆپی هابڵ ماوەی چەند ڕۆژێکە لەکار وەستاوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share