ئەمریکا تورکیا دەخاتە لیستی “بەکارهێنانی منداڵ بۆ کاری سەربازی”یەوە

REUTERS/Khalil Ashawi

دوێنێ پێنجشەممە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاشکرایکردووە، تورکیا بە تۆمەتی هاوکاری خراوەتە لیستی ئەو وڵاتانەوە، کە منداڵ بۆ کاری سەربازی بەکاردەهێنن.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز، بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاشکرایکردووە، “ئەوە جاری یەکەمە ئەندامێکی ناتۆ تۆمەتبار بکرێت بە بەکارهێنان یان هاوکاری گروپێک کە منداڵ تێیدا چەکدارە”.

بەرپرسەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بۆ بەکارهێنانی منداڵان لە ڕوبەڕوبوونەوە چەکدارییەکاندا کردووە لە لیبیا، کە دیسان لەو وڵاتەش تورکیا تۆمەتبارە و هیواداریش بووە ئەنکەرە هاوکاری و هەماهەنگی بکات بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە.

لەلایەن بەرپرسەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاوە ڕاگەیەندراوە “ئەوە جاری یەکەمە ئەندامێکی ناتۆ، کە تورکیایە بەوە تۆمەتباردەکرێت، هیوادارین تورکیا وەک هێزێکی ناوچەکە، ڕونکردنەوە بدات یان ئەوە قبوڵبکات منداڵانی لە ڕوبەڕوبوونەوە سەربازییەکاندا بەکارهێناوە”.

هەر لەمساڵدا وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا گروپی چەکداری “سوڵتان موراد”ی بە بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە تۆمەتبارکرد، لەکاتێکدا ئەو گروپە چەکدارە ڕاستەوخۆ هاوکاری و فەرمان لە تورکیاوە وەردەگرێت، لە ڕوبەڕوبوونەوەکاندا لە سوریا.

تورکیا لە دوو هێرشی داگیرکاریدا بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان، ڕاستەوخۆ فەرمانی بە گروپە چەکدارییە سورییەکان کردووە بەشداربن و تورکیا دوای داگیرکردنی شوێنەکان سوپای ناردووە، لەکاتێکدا هاوکاری سەربازی و ئاسمانی لەو گروپانە کردووە.

پێشتریش لەلایەن ڕێکخراوە جیهانییەکانی مافی مرۆڤەوە، گروپە چەکدارییەکانی وەفادار بە تورکیا تۆمەتبارکراون بە چەندین تاوانی دژی مرۆڤ، ئەگەرچی هەر لەسەر بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە  نوسینگەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ئەنکەرەی پایتەختی تورکیا داوای ڕونکردنەوەی زیاتری لە تورکیاکرد، بەڵام تورکیا تۆمەتەکانی “بێ بنەما” ناوهێنا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سێكس بەرامبەر پارە
پێشێلكارییەكانی نێو بەندیخانەكانی ژنان لە ئێران ئاشكرادەكرێن

ئەو پێشێلكارییانەی لە بەندیخانەكانی ئێراندا بەرامبەر ژنان دەكرێت، لەوانە دەستدرێژیی سێكسی و لێدانی جەڵد و ناچاركردنی بەندكراوان بە…
زیاتر ببینە

سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا: داننان بە دەوڵەتی فەڵەستین دەبێت بەشێک بێت لە پلانی ئاشتی

کیر ستارمەر، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا رایدەگەیەنێت، داننان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا، دەبێت بەشێک بێت لە پلانێکی فراوان بۆ ئاسایشی…
Total
0
Share