تێلسکۆپی هابڵ ماوەی چەند ڕۆژێکە لەکار وەستاوە

ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئەمریکا “ناسا” ئاشکرایکرد، تێلسکۆپی هابڵ، کە ماوەی 30 ساڵە لە بواری بۆشایی ئاسماندا کاردەکات، بۆ ماوەی چەند ڕۆژێکە لەکار وەستاوە.

ئاژانسی ناسای ئەمریکی ڕایگەیاند، ئامێرە زانستییەکانی تێلسکۆپی هابڵ بەباشی کاردەکەن، بەڵام ئەو کۆمپیوتەرەی کۆنترۆڵی کارپێکردنی تێلسکۆپەکە دەکات، لە ڕۆژی 13ی ئەم مانگەدا لەکارکەوت، ڕۆژی دواتر هەوڵی چارەسەرکردن و کارپێکردنەوەی درا، بەڵام هەوڵەکە شکستیهێنا.

ناسا دەشڵێت، ئێستا بەوردی هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکانی تێلسکۆپەکە دەدەن.

کێشەکە لە یەکەیەکی میمۆرییەکانی کۆمپیوتەرەکەدا دروستبووە و لەکاتی هەوڵدان بۆ بەکارهێنانی یەکەی یەدەگی هەمان کۆمپیوتەر، کە بۆ حاڵەتی لەناکاو بەکاردەهێنرێت، سەرکەوتوو نەبووە.

سیستمی ئەو کۆمپیوتەرەی کۆنترۆڵی کارپێکردنی هابڵ دەکات، لە ساڵانی هەشتاکانی سەدەی بیستدا دیزاینکراوە، لە ساڵی 2009 چەند بەشێکی لەکاتی چاککردنەوەی تێلسکۆپی هابڵدا، گۆڕاون.

هابڵ” بە شۆڕشێکی زانستی دادەنرێت لە زانستی هەسارەکان و زانیارییەکانی گەردووندا، بەتایبەت لە هەزاران دۆزینەوەی بۆشایی ئاسماندا، هەروەها وێنەکانی کۆمەڵەی خۆر و خولگە دوورەکانی هەسارەکان، كە لەلایەن تێلسکۆپەكەوە گیراون.

بڕیارە لە کۆتایی ئەمساڵدا تێلسکۆپی بۆشایی ئاسمانی “جەیمس وێب” ڕەوانەی هەمان خولگەی هابڵ بکرێت، كە ئەم تێلسکۆپە نوێیە بە “برا گەورە”ی هابڵ دادەنرێت، دەتوانێت بەشێوەیەک وێنە و زانیارییەکانی بۆشایی ئاسمان تۆماربکات، تائێستا هاوشێوەی نەبووە.

بابەتی پێشتر

ئێران: بەگەڕخستنەوەی ڕێككەوتنی ئەتۆمی بڕیاری پایتەختی وڵاتانی بەشداری ماوە

بابەتی دواتر

نهێنی بەگەنجی مانەوە چیە؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share