هێزە ئەمنییەكانی كەركوك نەیانهێشت شاندە نێودەوڵەتییەكە سەردانی كامپی مەخمور بكات

هێزە ئەمنییەكانی كەركوك ڕێگری لە شاندی نێودەوڵەتی ئاشتی و ئازادی دەكات لە شارەكەوە سەردانی كامپی مەخمور بكەن.

ئەمڕۆ بەشێك لە ئەندامانی شاندی نێودەوڵەتی بۆ ئاشتیی و ئازادیی ویستیان سەردانی کامپی پەنابەرانی مەخمور بکەن، بەڵام بەبیانووی نەبوونی ڤیزا، هێزە ئەمنییەكانی کەرکوک ڕێگرییان لە شاندەكە كرد.

بەپێی زانیارییەكان، شاندەکە لە بەرنامەیاندایە سەردانی ئەو ناوچانە بکەن، کە بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە زیانیان بەرکەوتووە، کامپی مەخموریش یەکێکە لەو شوێنانە.

دوێنێش شاندەكە سەردانی شوێنی بۆردوومانەکەی کونەماسییان کرد، کە ساڵی ڕابردوو لەلایەن فڕۆکەکانی تورکیاوە ئەنجامدرا و خانەوادەیەکی کردە ئامانج.

بابەتی پێشتر

بڕیار لەسەر دابینكردنی پێداویستیی نەخۆشخانەكانی شێرپەنجە درا

بابەتی دواتر

ئێران: بەگەڕخستنەوەی ڕێككەوتنی ئەتۆمی بڕیاری پایتەختی وڵاتانی بەشداری ماوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share