تەندروستیی عێراق لەبارەی كەڕووی سەوز ڕوونكردنەوە دەدات

چوار جۆری كەڕوو ئاشكرادەكات كە توشی مرۆڤ دەبێت

وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایدەگەیەنێت، هۆكارەكانی دەركەوتنی كەڕووی ڕەش لە عێراق بوونی هەیە و، چوار جۆری كەڕووش ئاشكرادەكات كە توشی مرۆڤ دەبێت.

ڕیاز عەبدولئەمیر بەڕێوەبەری تەندروستیی گشتی لە وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند، كەڕووەكان لە مرۆڤێكەوە بۆ ئەوی دیكە ناگوێزرێنەوە و هیچ مەترسییەك لەوبارەیەوە لەئارادانییە.

میدیای فەرمی عێراق لەسەر زاری ڕیاز عەبدولئەمیر وتیشی، “كەڕووی ڕەش لە هندستانەوە بۆ عێراق نەگوازراوەتەوە، بەڵكو هۆكارەكانی دەركەوتنی خودی نەخۆشییەكە لە عێراق بوونی هەیە، وەك ژەهراویبوونی خاك، سەرەڕای ئەو نەخۆشانەی بەدەست لاوازی سیستمی بەرگرییەوە دەناڵێنن وەك نەخۆشی شەكرە، بەتایبەت ئەوانەی توشی كۆرۆنا بوون”.

“ئەگەری هەیە كەڕووی سەوز-یش لە هەر وڵاتێكدا ڕووبدات، كە هەمان خودی كەڕووی ڕەشە”، بەڕێوەبەرەكەی تەندروستی ئەوەی خستەڕوو و وتی، “ئەم كەڕووانە بەپێی ڕەنگەكانیان ناودەنرێن كە لەسەر توشبوو دەردەكەوێت، كەڕووی ڕەش و سەوز و زەرد و سپی هەن كە لە هەمان خێزانن”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، ئەم كەڕووانە لەڕێی خاك و خۆڵ و كاركردن تیایدا دەگوزارێنەوە بۆ مرۆڤ و لەكاتی لاوازیی بەرگریی مرۆڤ چالاك دەبێت.

بابەتی پێشتر

قەڵادزێ.. دوو شوانکار بەهۆی وەرگەڕانی ماتۆڕسکیلەکەیانەوە گیانیان لەدەستدا

بابەتی دواتر

سواڵکردن دیاردەیەکی مەترسیدار

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share