بۆ یەکەمجار حەبێک وەک چارەسەری خەمۆکیی دوای منداڵبوون پەسەندکرا

دەزگای خۆراک و دەرمانی ئەمریکا “FDA” رەزامەندیی دا لەسەر یەکەم حەب کە بۆ کەمکردنەوەی خەمۆکیی دایکان لە دوای منداڵبوون بەکاردەهێنرێت.

ناوی دەرمانەکە ” zuranolone”ـە و یەکەم حەبە کە لە رێگەی دەمەوە ۆ ئەو مەبەستە بەکاردەهێنرێت و رەزامەندیی پێدراوە.

خەمۆکیی دایکان لەدوای منداڵبوون بە نەخۆشییەکی ژیریی مەترسیدارە لە هەر حەوت دایکێک یەکێکیان دوای منداڵبوون تووشی دەبن.

FDA ئاشکرایکردووە، ئەو حەبەی کە لەژێر ناوی بازرگانیی “zuranolone”دا پەسەندکراوە، دەکرێت دایکان دوای منداڵبوون بۆ ماوەی 14 رۆژ، هەر رۆژێک یەک دانە لەو حەبە بخۆن.

خەمۆکیی دوای منداڵبوون حاڵەتێکی مەترسیدارە لە دایکاندا کە مەترسیی لەسەر ژیانیان دروستدەکات لە هەندێک کاتدا، لەو دۆخەدا دایکان هەست بە پشتگوێخستن، خەمباری و تاوانباری دەکەن، لە حاڵەتی توندی خەمۆکیدا ئەگەری هەیە بیر لە لەناوبردنی خۆیان و کۆرپەکەشیان بکەنەوە.

بابەتی پێشتر

تەقاندنەوەی تاوەرەكانی كارەبا لە عێراق سەریهەڵدایەوە

بابەتی دواتر

سبەی خولی دووەمی تاقیكردنەوە گشتییەكانی 12ی ئامادەیی دەستپێدەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share