سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، وەک چۆن لە پارێزگاکانی دیکە خەڵکیان بینووە و گوێیان لێگرتوون، ئاواش لە هەولێر و سلێمانی گوێ لە خەڵکی دەگرن.
مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە تویتێکدا ڕایگەیاند، ” دوێنێ لە سەلاحەدین بووین، پێشتر لە ناسریە، بەسرە، موسەننا، میسان، هەولێر، واسط، دیالە، كەربەلا، سلێمانی و موسڵ، لە هەموو ماڵێكی نیشتمان گوێ لە خەڵك دەگرین”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ” عێراقی برایەتی و ئارامی نیشتمانپەروەران بنیاتی دەنێن نەك ئەو هەلپەرستانەی كە بازرگانی بە تایفەگەری و رەگەزپەرستییەوە دەكەن”.
دوێنێ لە سەلاحەدین بووین، پێشتر لە ناسریە، بەسرە، موسەننا، میسان، هەولێر، واسط، دیالە، كەربەلا، سلێمانی و موسڵ، لە هەموو ماڵێكی نیشتمان گوێ لە خەڵك دەگرین.
عێراقی برایەتی و ئارامی نیشتمانپەروەران بنیاتی دەنێن نەك ئەو هەلپەرستانەی كە بازرگانی بە تایفەگەری و رەگەزپەرستییەوە دەكەن.— Mustafa Al-Kadhimi مصطفى الكاظمي (@MAKadhimi) June 17, 2021
وتەکەی کازمی لە کاتێکدایە خەڵکی هەرێمی کوردستان چاوەڕێ دەکەن حکومەتی عێراق و هەرێم پابەندی خۆیان بە جێبەجێکردنی یاسای بودجەوە بە کرداری ببینن.
پێشتریش کازمی ڕایگەیاندبوو ئەوان پابەندن بە یاسای بودجەوە و جیاوازی ناکەن لە نێوان پارێزگاکانی هەرێم و عێراقدا.