شێخ نەهرۆ داوا لە دەروێشانی ئێران دەکات دەنگ بە ئیبراهیم رەئیسی بدەن

ڕابەری تەریقەتی قادری کەسنەزانی لە جیهان داوا لە دەروێشانی خاکی ئێران دەکات، بەشداری هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی بکەن و دەنگ بە ئیبراهیم رەئیسی بدەن.

وتەکانی شێخ نەهرۆ محەمەد کەسنەزانی، لە کاتێکدایە سۆشیاڵمیدیای تەریقەتی قادری کەسنەزانی لە سلێمانی ئاشکرایکردبوو شاندێکی ئێرانی سەردانی شێخ نەهرۆیان کردووە.

شێخ نەهرۆ لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا دەڵێت، “پێویستە دەروێشانی ئێران بەشداری هەڵبژاردنەکان بکەن، چونکە ئەوە ئەرکی سەرشانیانە و ئەرکێکی نیشتمانییە”.

ڕابەری تەریقەتی قادری کەسنەزانی دەشڵیت، ” ئێمە ئاغای رەئیسی بە باش دەزانین، لەبەر ئەوەی لە ئالولبەیتی پێغەمبەرە و دەتوانێت خزمەتی گەل و نیشتیمانی ئێران بکات بە هەموو رەنگەکانییانەوە و بۆیە با دەروێشانی کوردستانی ئێران بەشداری هەڵبژاردنەکان بکەن و پیرۆزە بەشدارییەکەیان”.

سبەی 18ی حوزەیران، هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێران بەڕێوەدەچێت و ئیبراهیم رەئیسی، کاندیدی نەریتخوازەکان ڕەزامەندی بەشێک لە سوننەکانی ئێرانی وەرگرتووە تا دەنگی پێبدەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرپرسێک لە وەزارەتی شارەوانی: دابەشکردنی زەوی فەرمانبەرانی گرێبەست و مامۆستایانی وانەبێژ دەگرێتەوە

چواس عەبدولهادی، بەڕێوەبەری گشتیی نەخشەدانانی ئاوەدانکردنەوە لە وەزارەتی شارەوانیی هەرێم لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، ئەو زەوییانەی بەسەر فەرمانبەراندا…
زیاتر ببینە

سۆران عومەر روونیدەكاتەوە ئەو فەرمانبەرانەی خانەنشیندەكرێن چەند مووچەیان پێدەدرێت

سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق شێوازی هەژماركردنی مووچەی خانەنشینی بەپێی یاسای خانەنشینیی یەكگرتووی عێراق رووندەكاتەوە و دەڵێت،…
Total
0
Share