هاتوچۆ لەبارەی مامەڵەی مۆڵەتی شۆفێرییەوە روونكردنەوە دەدات

هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، هەندێكجار بەهۆی كێشەی تەكنیكییەوە سیستمی مۆڵەتی شۆفێری رادەوەستێت و دەشڵێت، بەشی تایبەت بە مۆڵەت رۆژانە تا كاتژمێر 5ی ئێوارە لە ئەركدان.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی لە روونكردنەوەیەكدا رایگەیاند، لەدوای گۆڕینی سیستەمی مۆڵەتی شۆفێری بۆ شێوازی ئەلیکترۆنی، کار و مامەڵەی هاوڵاتییان گۆڕانکاریی بنەڕەتی بەسەرداهات، شێوازەکە بە تەواوەتی بە کۆمپیوتەری ئەنجام دەدرێت.

دەشڵێت، ئەم سیستەمە بەشێوەیەکی مەرکەزی بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆ لە سەرجەم پارێزگاکان پێکەوە دەبەستێتەوە، هەندێک جار بەهۆی کێشەی تەکنیکییەوە سیستەمەکە رادەوەستێت و دەبێتە هۆی پەکخستنی مامەڵەی هاوڵاتییان.

لەبەرئەوەی سیستەمی سەرەکی لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی نییە دەبێت چاوەڕێ بن تاوەکو سیستەمەکە چالاک دەکرێتەوە. ئەمەش هۆکارە بۆ ئەوەی جاروبار مامەڵەی هاوڵاتییان دوابکەوێت، وەك ئەوەی لە بەشێكی دیكەی روونكردنەوەكەدا هاتووە.

هاتوچۆی سلێمانی ئاماژەشدەدات، لە ئێستادا کە سیستەمەکە بووە بە ئەلیکترۆنی، رۆژانە 350- 380 مامەڵەی هاوڵاتییان بەڕێدەکرێت و بەشی مۆڵەتی شۆفێری بەمەبەستی راییکردنی مامەڵەی هاوڵاتییان تا کاتژمێر 04:00 بۆ 05:00ی ئێوارە لە ئەركدان.

بابەتی پێشتر

عێراق: فەرمانی دەستگیرکردنی ترەمپمان دەرکردووە بەڵام وەڵامنەدراوینەتەوە

بابەتی دواتر

جیاوازیی نێوان بارانبارینی ئەمساڵ و ساڵی رابردوو "سەرسووڕهێنەرە"

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share