پڕۆسەی خوێندن لە كفری دەستیپێكردەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی گەرمیان رایدەگەیەنێت، پڕۆسەی خوێندن لە كفری دەستیپێكردەوە و ژمارەیەك بەڕێوەبەری دڵسۆز و خەمخۆری شاری كفری ئەمڕۆ دەستیان بە دەوامی ئاسایی خۆیان كردووەتەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی گەرمیان كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، دوێنی ژمارەیەك لە بەڕێوەبەری دڵسۆز و خەمخۆری شاری كفری رایانگەیاند، دەوامی ئاسایی خۆیان دەستپێدەكەنەوە و ئەمڕۆ چوارشەممە ناوەندەكانی خوێندنیان بەرووی خوێندكاراندا كردووەتەوە.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، هەر ئەمڕۆش بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی گەرمیان بە یاوەریی بەڕێوەبەری سەرپەرشتیكردنی پەروەردەیی گەرمیان و سەرپەرشتیاری یەكەمی پەروەردەی كفری بە مەبەستی پشتیوانی و بەرزنرخاندنی هەڵوێستی جوامێرانەیان ژمارەیەك خوێندنگەی ناو شاری كفرییان بەسەركردەوە كە تیایدا پڕۆسەی خوێندن دەستیپێكردووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی هەولێر لەبارەی هەڵکوتانەسەر نەخۆشخانەی ڕزگاری ڕونکردنەوە دەدات

بەڕێوبەرایەتی تەندروستیی هەولێر لەبارەی هەڵکوتانەسەر نەخۆشخانەی ڕزگاری لەلایەن کەسوکاری مردویەکەوە ڕایگەیاند، دوای سکاڵا تۆمارکردن ئەو کەسانە دەستگیرکراون. بەڕێوبەرایەتی…
Total
0
Share