کۆمان و بایرن گەیشتوونەتە بنبەست

یاریزانی فەرەنسی، کینگسلی کومان داواکاری خەیاڵیی لە یانەی بایرن میونشن هەبووە و بەوهۆیەوە گفتوگۆکردن بۆ نوێکردنەوەی بۆندەکەی ڕاگیراوە.

تۆڕی “سکای ئەڵمانی” ئاشکرایکردووە، لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا لێپرسراوی کارەکانی کینگسلی کومان چەند جارێک دانوستاندنی سەبارەت بە نوێکردنەوەی بۆندی بریکارەکەی لەگەڵ یانەی بایرن میونشن کردووە.

لە کۆتا کۆبوونەوەدا داوای بڕی 12 ملیۆن یورۆ موچەی ساڵانەی کردووە، کە ئەو بڕەش لە ڕێژەی موچەی یاریزاناندا و بۆ یانەی بایرن میونشن مەحاڵە پێشکەشبکرێت.

سەرچاوەکە ئاماژەیکردووە، کومانی 24 ساڵ لە هاوینی 2023 بۆندەکەی لەگەڵ بایرن کۆتاییدێت، دەیەوێت تاوەکو ئەوکاتە بۆندەکەی نوێنەکاتەوە و ناچارییان بکات لە هاوینی 2021 بە یانەیەکی ئینگلیزی بفرۆشن، هەر لەبەرئەوەشە داواکاری خەیاڵیی لە یانە ئەڵمانییەکەی هەبووە.

کۆمان لەلایەن یانەکانی مان یونایتد و چێڵسی و پاریس سان جێرمانەوە داواکراوە، بایرن میونشن نرخەکەی بە 80 بۆ 90 ملیۆن یورۆ دەخەمڵێنێت.

بابەتی پێشتر

کریستیانۆ قورسترین زیانی بە کۆکا کۆلا گەیاندووە

بابەتی دواتر

ئێنریکی گۆڕانکاری لە پێکهاتەی ئیسپانیا دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share