بەڕێوبەری وەرزشیی پاریس: بەم نزیکانە بڕیاردەدەین

لیۆناردۆح نوێکردنەوەی بۆندی نێیمار و مباپێ بە نزیک وەسفدەکات

بەڕێوبەری وەرزشیی یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی ڕایدگەیەنێت، کە لە داهاتوویەکی زیکدا لەبارەی نوێکردنەوەی بۆندەکانی مباپێ و نێیمار و دی ماریاوە بڕیاردەدەین.

بەڕێوبەەری وەرزشی پاریس، لیۆناردۆ ئاراوخۆ لە چاوپێکەوتنێکدا بە ماڵپەری گۆڵی نێودەوڵەتی ڕاگەیاندووە، ” دانوستاندنمان لەگەڵ زۆرینەی ئەو یاریزانانە دەستپێکردووە کە بۆندەکانیان بەرەو کۆتاییدەچێت، زۆرینەی گفتوگۆکان سەرکەوتوبوون و بەم نزیکانە لەبارەی هەندێکیانەوە بڕیاری یەکلاکەرەوە دەدەین”.

لەبارەی نوێکردنەوەی بۆندی کیلیان مباپێی فەرەنسییەوە، لیۆناردۆ دەڵێت، ” داهاتوی کیلیان؟ تاوەکو ئێستا گفتوگۆکان بەردەوامن، لە کات و وادەی گونجاودا بڕیار دەدەین”.

لیۆناردۆ، لەگەڵ ناسڕ خلێفی خاوەنی یانەی پاریس سان جێرمان

هەروەها دووپاتی دەکاتەوە، گفتوگۆی نوێکردنەوەی بۆندی نێیمار دا سیلڤای بەرازیلی لەسەر ڕێڕەوێکی دروستە و دەڵێت، ” گفتوگۆی نوێکردنەوەی بۆندی نێیمار لەسەر ڕێڕەوی دروستە و لەگەڵ زۆرینەی یاریزانەکانی دیکە لە نمونەی مباپێ و بێرنارت و دی ماریا بەهەمان شێوەیە”.

لە وەڵامی پرسیارێکیشدا ئاماژە بە دۆخی جولیان دراکسلەری ئەڵمانی دەدات و ڕایدەگەیەنێت، ” بیرکردنەوەی ئێمە بە شێوەیەکە لەگەڵ سەرجەم یاریزانان بە خێرایی دانوستاندن بکەین و کۆتایی پێبهێنن، بێگومان جولیان دراکسلەر یەکێکە لەوانەی قسەمان لەگەڵ کردووە، لەگەڵ ئەوەی یاریزانێکی گرنگە، هێشتا پێموایە گفتگوۆکان تێروتەسەل نەبوون”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share