بەرشلۆنە بە حەوت پێکراو و دوو گومانلێکراوەوە یاریدەکات

چەندین یاریزانی یانەی بەرشلۆنە بەهۆی پێکانەوە مۆڵەتی پشوودانیان وەرگرتووە، بە ئەگەرێکی زۆرەوە بەرامبەر داینەمۆ کیێڤ یاریناکەن.

بڕیارە سێشەممەی داهاتوو لە یاریگای ئۆڵێمپیسکی لە کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا، یانەی بەرشلۆنە بەرامبەر یانەی داینەمۆ کیێڤ یاریبکات، لەو ڕووبەڕووبوونەوە گرنگەی گەڕی چوارەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگدا، حەوت یاریزانی یانە کەتەلۆنییەکە بەشداریناکەن.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “ئەی ئێس”، ستافی پزیشکیی بارسا، سێرجی بارجوانی ڕاهێنەری کاتی-یان ئاگادارکردووەتەوە لە پێکانی هەریەک لە: پێدری، سێرجی ڕۆبێرتۆ، فرینکی دی یۆنگ، ڕۆناڵد ئاراوخۆ، جێرارد پیکێ، سێرجیۆ ئەگوێرۆ.

هەروەها گومان لە ئامادەبوونی جەستەیی ئانسو فاتی و عوسمان دێمبیلی دەکرێت، جگە لەو یاریزانانەش، مارتین برەیزوایت دووچاری پێکانی درێژخایەن بووە و بەشداریناکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) چێڵسی به‌ زه‌حمه‌ت برێنتفۆردی تێپه‌ڕاند

یانه‌ی چێڵسی ئینگلیزی له‌چێوه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌کانی هه‌فته‌ی هه‌شته‌می پریمه‌رلیگ، ڕووبه‌ڕووی برێنتفۆرد بووه‌وه‌ و بردنه‌وه‌یه‌کی زه‌حمه‌تی تۆمارکرد. ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، له‌…
Total
0
Share