لاپۆرتا پرۆسەی پاکتاوکردنی بۆندە شکستخواردووەکانی بارتۆمیوی دەستپێکرد

سەرۆکی یانەی بەرشلۆنە، خوان لاپۆرتا پرۆسەی پاکتاوکردنی یاریزانە بێسوودەکانی سەردەمی جوسێپ ماریا بارتۆمیوی دەستپێکردووە.

لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، ئیدارەی بارسا چەند یاریزانێکی بە نرخی کەم بە یانەکانی دیکە فرۆشتووە، لەنمونەی لودۆڤیت ڕیس بۆ یانەی هامبۆرگ، بەهەمان شێوە جان کلێر تۆدیبۆی بەرگریکار بە یانەی نیسی فەرەنسی، تەنانەت بۆندی ماتیۆ فێرناندێزی بەرازیلییان هەڵوەشاندووەتەوە بەوپێیەی هیچ یانەیەک خوازیاری تواناکانی نەبووە.

ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی لەو بارەیەوە نوسیویەتی، پرۆسەکەی بارتۆمیو تەواوی ئەو بۆندە شکسخواردووانە دەگرێتەوە کە لە سەردەمی جوسێپ ماریا بارتۆمیو واژووکراون، هەروەها ناوەکانی جونیۆر فێرپۆ، میرالیم پیانیچ، مارتین برەیزوایت، ئەنتوان گریزمان، فیلیپی کۆتینیۆ و عوسمان دێمبیلی لەناو هاوکێشەکەدان.

لەسەردەمی بارتۆمیو چەندین یاریزان بۆ یانە كەتەلۆنییەكە گواسترانەوە، سەرەڕای ئەوەی شارەزایان هۆشدارییان دەدا لەبارەی کوالێتییان کە لە ئاستی یانە کەتەلۆنییەکەدا نییە، لە کۆتاییشدا هیچ سوودێکی هونەرییان بە پێکهاتەی ئازولگرانا نەگەیاند، لەنمونەی، دوگلاس، تۆماس ڤێرمایلین، جێریمی ماتیۆ، پاکۆ ئالکاسێر، ئەندرێ گۆمێز، ئالێکس ڤیدال، دێنیس سوارێز، ئاردا توران، نیڵسۆن سیمیدۆ، پاولینیۆ، ئارتورۆ ڤیدال، کیڤن پرینس بواتینگ، موسا واگی، هەروەها بۆندی دووبارە کڕینەوەی جێرارد دویلۆفیۆ.

بابەتی پێشتر

ژووری جلگۆڕینەکانی فەرەنسا گڕدەکاتەوە

بابەتی دواتر

بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماوە 233 حاڵەتی گیانلەدەستدان  لە کەنەدا تۆمارکراون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share